کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


نامه‌یه‌کی خنکاو

Sunday, 24/04/2011, 12:00




کاکه‌ بێکه‌س
ئه‌ی شاعیری پڕ هه‌ستی به‌رز
پێش سه‌ده‌یه‌ک
که‌ڵه‌ شاعرێکی کورد
به‌یه‌ک چرکه‌
ئینگلیزی هێنایه‌ له‌رزان
ئێستا چۆن قبووڵتانه‌
په‌رتوکی په‌یمانی ئازادی
له‌ به‌ردم
سه‌رای ئازادیدا
بدڕێت
نامه‌ی ووشه‌ی ئازادی
له‌ گه‌روی گه‌نجه‌کانه‌
بخنکێنرێ
چۆن.... قبوڵتانه‌
ناوی شه‌هید و په‌ڕه‌ی خوا
بسوتێنرێ
واسه‌ر له‌ نوێ
شه‌ق و زله‌ و ده‌سته‌که‌نه‌
یه‌خه‌ی گه‌نج ده‌گرێته‌وه‌
ناوی شه‌هید سه‌ر له‌ نوێ
شه‌هید ده‌کرێت
وێنه‌کانیان ده‌سوتێنرێ
قوشبنی به‌ندیخانه‌
جیگای ڕۆڵه‌ی نه‌وه‌کانه‌
ده‌سا هه‌سته‌
تۆی شیعره‌ نه‌مره‌کانت
بکه‌ به‌ شه‌تڵی یاخیبوون
ئاهه‌نگی شیعره‌کانت
بکه.... به‌‌
‌گرمه‌ی هه‌وری تار
ئه‌گه‌ر جارێک
پرشی شیعره‌کانت
سۆچی نامه‌ی
قه‌ڵه‌مێکی سه‌ربڕاوی
گرته‌وه‌‌‌
وائیستا که‌
نووکی قه‌ڵه‌م
له‌ ژێر پۆستاڵه‌ ده‌شکێت
گوڵی شه‌هید‌
هه‌ڵده‌وه‌رێت
چاک بزانن‌
فشاری چه‌کسازیتان
خوێنی رێژوان
خوێنی سه‌رده‌شت
خوێنی سۆران
ناسرێته‌وه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە