کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


زۆر ده‌ترسم بۆ رۆحی پاکی هونه‌ر مه‌ند ئه‌رده‌ڵان به‌کر

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


 









به‌ جێت هێشتین

له‌ ئاوازی دڵه‌کاند

له‌ جریوه‌ی باڵنده‌ ئاواره‌کاندا‌

له‌ نه‌شئه‌ی شنه‌ی بای به‌یانیاندا

له‌ سۆزی یادی ووشه‌کاندا

به‌جێت هێشتین

زۆر ئه‌ترسم

ئه‌و ترسه‌یه‌ ...هه‌موومانی گرتوته‌وه‌

له‌ووڵاتی غه‌ریبیدا

به‌ بێ یاد

به‌ بێ وڵات

سه‌ر بنه‌ینه‌وه‌

\\\\



تاراوگه‌ی ئاواره‌کان شه‌ ڵژاوه‌

له‌ ئاکامی کو تو پڕی کوژانه‌وه‌ی

چرای ژینت

له‌ هه‌ستی غوربه‌تی نامۆ

له‌ ڕووی زه‌ردی نه‌وه‌کانی

وڵاتی ...سه‌ده‌ی شمشێر و

ڕووی هه‌زار ده‌رد



جه‌نازه‌که‌ت له‌ سه‌هۆل به‌ندانه‌

نوستووه‌

چاوه‌کانت گه‌ شتی تۆزی وڵاتێکیان

سپاردووه‌

به‌ره‌و وڵات هه‌نگاو ده‌نێن

ئاوازه‌کان هاوار ده‌که‌ن

دڵێکه‌....غوربه‌تی وڵاتێکی

هه‌ڵگرتووه‌

گولی ته‌مه‌ن...فرمێسکی خاک

ڕاوه‌ستاون

دوا ماڵ ئاواییت لێ ده‌که‌ن

سه‌بووری بۆ ئازیزانت

ده‌رئه‌خه‌ن

زۆر ئه‌ترسم

له‌ وڵاتی غه‌ریبیدا سه‌ر بنێمه‌وه‌

به‌ بێ لاوه‌نه‌وه‌ی دایک و

به‌بێ قژ ڕنینی خوشک و

به‌ بێ فرمێسکی ئازیزان

تو خوا...توخوا ... له‌سه‌ر شۆسته‌ی

جاده‌کانی شاره‌که‌م

ئه‌گه‌ر هاتمه‌وه‌

ڕاوه‌ستن بۆ یه‌ک چرکه‌

بۆ ڕێزلێ نانی غۆربه‌ تم

من به‌رپرس نیم

من چاوه‌کانی عاشق و

من هۆنراوه‌ی عه‌شقی خه‌مم

چاوبگێڕن

جه‌نازه‌ی لاوێکی کورده

له‌ ئاوازی ئاواره‌کان

به‌ره‌و وڵاتی..کۆشک و ته‌لار

ڕێ ده‌گرێت

به‌رپرس نیه‌

عاشقێکی بێ به‌رییه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە