کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


له‌یلا قاسم چیرۆکی ئازایه‌تی

Tuesday, 22/12/2009, 12:00













ناسنامه

*****

کیژێکی تێکۆشه‌ری کورده

له‌ گوندی بامیلی خانه‌قین

له‌دایک بووه‌

هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه

ئازاو قاره‌مان بووه‌

له‌ خێزانیکی ده‌ست کورت بووه‌

هه‌رله‌ منداڵییه‌وه

هه‌ست به‌ زوڵم و سته‌می ڕژێم ده‌کات

بۆیه‌ بۆ کورد خه‌باتی ده‌ست پی کردووه‌

په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانه ده‌به‌ستێت

له‌ یه‌کێتی قوتابیانی زانکۆی به‌غدا

ڕۆڵی کاریگه‌ری بووه‌

بۆ یه‌کسانی مافه‌کانی ژن و پیاوان

دۆستی ژنان بووه‌

له‌ گه‌ل جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی

هه‌ردوگیان هاو بیر بوون

له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای

گه‌له‌که‌یان

یه‌کتریان زۆر خۆشویستووه‌

ئه‌وینیان ‌

له‌ گه‌ل ئه‌وینی نیشتمانه‌

تێکه‌ڵ ده‌که‌ن‌

سه‌ڵماندی که‌ ژنانانیش شێوه‌ی پیاوان

خه‌بات ده‌که‌ن

به‌ ڵام به‌ڵام مه‌خابن ئازایه‌تی له‌یلا خان

هه‌رگیز ناسڕێته‌وه

له‌لایه‌ن سیخوڕه‌کانی رژێمه‌وه‌

ده‌ست گیر ده‌کرێت

خۆی و چوار هاوڕێ خه‌بات

به‌ ناو.... جه‌واد و نه‌ریمان و حه‌سه‌ن وکاکه‌ ئازاد

هیج شتێک نادرکێنن

دوای ئه‌شکه‌نجه‌

له‌ سێ داره‌ ئه‌درێن

چاو نه‌ترسی له‌یلا قاسم

دوژمن ئه‌شله‌ژێنێت

له‌دوا ووشه‌دا ده‌ڵێت

زۆر خۆشحاڵ و سه‌ر به‌رزم

گیانم فیدا ده‌که‌م

بۆ سه‌ر به‌رزی کوردستانم

من له‌ سێ داره‌ ئه‌ده‌ن

به‌ سه‌ده‌ها کیژانی کورد

له‌ جێگای من خه‌بات ده‌که‌ن

له‌یلی قاسم هه‌ چه‌نده‌ که‌م ناوی ده‌به‌ن

به‌ڵام به‌ڵام سیمبولێکه‌ له‌ سه‌ربه‌رزی

کوردستانه خه‌بات ده‌کات‌

عاشقانی ئه‌وینی خاک

هه‌رده‌م ناوی ده‌به‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە