کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئیتر بەسە مەڵێن دوبەی

Sunday, 08/06/2014, 12:00





لە یادی ئەو پێشمەرگەیەی خۆێ سوتان


گەر
شارە کڵۆڵەکەم
دوبەی بوایە
نە ئەبوایە
پێشمەرگەیەک
لە داخی نەبوونییە
خۆی بسوتێنێ

گەر شارەکەم
دوبەی بوایە
نەئەبوایە
کیژێکی پانزە سال
هەڕاج بکرێ
دوایش
پارچە پارچە بکرێ
گە ر
شارە کڵۆڵەکەم
دوبەی بوایە
نە ئەبوایە
بەناز جەواد
لە بەر
تەعین نەبوون
بەرامبەر
سێ سەد هەزار
خۆی بکوژێ
گەر شارەکەم
دوبەی بێت
هێڵی ماف و
یەکسانی
بەسەر شارە
باڵ ئەکێشێ
بەڵی !
بۆ تۆ
بۆ
خێڵی تۆ
دوبەیە
بەڵام
بۆ ئێمەی
هەژار
بۆ ئێمەی
دڵ بریندار
هێشتا
هەر کۆرپەیە
توخوا
با ئیتر
بەس بێت
دوبەیی کورد
هەر هەژارە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە