کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئای ......جه‌له‌ولا

Tuesday, 20/07/2010, 12:00




‌ئای....جه‌له‌ولا
هه‌رچه‌نده‌ پارچه‌یه‌ک
له‌ ڕێزمانی ووشه
هێشتا
به‌تۆوه‌ به‌نده‌
یه‌که‌م چرپه‌ی دڵی به‌هار
له‌گۆڵزارت
بوو به‌ خه‌نده
یه‌که‌م مه‌له‌وه‌ری په‌یمان
له‌خاکی تۆ
بوو به‌ شه‌یدا
کاتی ..کاتی کوردایه‌تی
کاتی قوتابی و لاوێتی
کاتی وه‌رزی له‌ یه‌ک بڕان
هه‌رچه‌نده‌ ڕابردووه‌
به‌ڵام چرۆی یاده‌کانت
له‌ لێوانی دڵمدا
گۆلێکی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه
هێشتا ناوت
کاره‌ساتی ڕوداوێکه‌
له‌هه‌رده‌ی گه‌رمیانی مه‌رگه‌‌
ئازاری تۆ تێکه‌ڵه‌
له‌ گه‌ڵ هه‌ستی ده‌ریای خه‌مه‌‌
ناوی تۆ
یادی گه‌لێکی بێ به‌شه‌
هه‌تا ئیستا
نان و ژیان
ئاڵوده‌ی یه‌کتر بووه‌
ژین ئاڵۆزه‌
هه‌تاو ئاسمانی گرتووه‌
دیمه‌ن ساکار ...سیما ساکار
هێشتا له‌وێ سه‌ده‌ی وه‌خته‌
ژیان چاره‌که‌ سه‌ده‌یه ک‌
دوا که‌وتووه‌
که‌سێک نیه‌ له‌ هه‌ردوو لا
دۆسیه‌ی خه‌می بهاژێنێت
ده‌ستی بۆ درێژ بکات
ناوچه‌یه‌کی ....بێ لایه‌نه‌
ماڵه‌کان که‌لاوه‌یه‌
شه‌قام ڕچه‌ی مێرووله‌یه‌
جاده‌کان له‌ سیمای ئاوه‌ڕۆ وه‌‌
وون بووه‌
ژیان سه‌خته‌
مرۆف ...نائومێد و برسی
گه‌نجه‌کان
له‌ به‌ر تاوی نه‌بوونی
چه‌ک هه‌ڵده‌گرن
ده‌بنه‌ پاسوانی
شوان و..... مه ڕ
له‌ناکاودا
یه‌کێک به‌ڕووی ئیمانه‌وه‌‌
له‌ گه‌ڵ خۆی دا
پارچه‌ی گۆشت و خوێن و
قاچ و ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌کات
ئه‌مه‌یه‌ باجی نیشتمان‌
ئه‌ی عامر گیان‌
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە