کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئه‌وه‌ دیسان

Friday, 21/08/2009, 12:00










ئه‌وه‌ دیسان سوێندخواردنی

ده‌سته‌ڵاته‌

سوێند بێ به‌ قورئان و یه‌زدان

سوێند بێ به‌خاک و نه‌شتیمان

جگه‌ پڕکرنی.........گیرفان

حه‌قی شتی که‌م نه‌بێت

سوێند بێ به‌ گوڵ ...گوڵه‌ گه‌نم

ئه‌وان ......هه‌رچی بڵین

من بڵێم ........ ئم ..... *

*********************

ئه‌وه‌ دیسان

هه‌ژارو ده‌ست کۆرتی وڵات

تا چوار ساڵیکه‌ی تر

له‌ناو کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا

ناویان نابرێت

خه‌ڵکی ێمودی ده‌شت گه‌رمیان

زیاتر....زیاتر باری ژیانیان

سه‌خت ده‌بێت

ئه‌نفاله‌کان...له‌که‌لاوه‌ چۆڵه‌کاندا

بایه ‌قووش مه‌گه‌ر بخوێنێت

***************

ئه‌وه‌دیسان

تاچوار سالیکه‌ی ڕه‌به‌ق

چوار کۆشکو چوار قه‌یسه‌ری

چوار گه‌ڵابه‌ی جاده‌ی بێ قیر

بۆ ئه‌ندامی تازه‌ی گیرفان

پێشکه‌ش ده‌کرێت

چوار کیژۆڵه‌ی ناسکی وه‌رز

له‌ وڕگ زڵێکی خه‌بات گێر

ماره‌دکرێت

موسته‌حه‌قن نه‌وه‌ی هه‌ژار

با په‌ڕۆی زه‌ردوو سه‌وزی

مامه‌و کاکه‌...چاوی ژیانتان

بۆ بسڕێت

قه‌یناکه‌ تاچوار ساڵی که‌

به‌خه‌ستی له‌ جامی وڵات

مه‌ی بخۆنه‌وه‌

ئه‌گه‌ر گه‌نج و نه‌وه‌ی هه‌ژار

هوشیار بکرێت

جارێکی که‌ مه‌یی تێدا

ناخۆنه‌وه‌

*.... ده‌وری قاله‌ له‌نمایشدا هه‌ر ئه‌وه‌بوو

بڵێت ......................ئم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە