کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بۆ....... به‌ سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان

Wednesday, 09/06/2010, 12:00




ئه‌وه‌ی دووره‌
له‌ به‌زه‌یی سۆزی ئیسلام
ئه‌وه‌ی دووره‌
له‌ رێبازی هێڵی ئیسلام
ده‌سته‌ڵاتی ووڵاتێکه‌
له‌ سه‌ر په‌تی سێداره‌ی مه‌رگ
یاری ده‌کات
واسه‌ر له‌ نوێ
بوردومانی خاکی وولاتم
ده‌کات
جاوه‌کانی به‌ سۆز گیان
له‌ شرین خه‌ودا ئه‌تۆرێنێ
دڵی ناسکی بی گه‌ردی
له‌ وه‌رزی ژین
ئه‌وه‌ستێنێ
خه‌ونه‌کانی کیژیکی چوارده‌ سال
به‌ با ده‌کات
ئه‌ی به‌سۆز گیان
لیک نانی چاوه‌کانت
هیمایه‌که‌
بۆ سارێژی برینی خاک
خه‌و نه‌کانت
ماته‌مینی شه‌هیدێکه‌
له‌ خاکی گه‌وره‌ی کوردستان
پڕ نه‌‌فره‌ته‌ له‌ده‌سته‌ی.
داگیرکه‌ران
شه‌هیده‌کان
هه‌ر یه‌ک... په‌پوله‌یه‌کن‌
په‌ پوله‌ی ئازادی قه‌ڵه‌م
په‌پوله‌ی قوربانیه‌کان
په‌پوله‌ی خاک و نیشتمان
ده‌سته‌ڵاتی ڕیش و نه‌ژاد/؟
چاک بزانه‌
ئێمه‌ شاخین
ئێمه‌ هه‌ردین
ناتوێنه‌وه‌
ریبازی شه‌هیده‌کان
تۆله‌ی چاوانی.... به‌ سۆز تان
لی ده‌که‌نه‌وه‌
وه‌رنه‌وه‌
بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان
نه‌م جاره‌یان
بۆ سۆزی... چاوی.... به‌سۆز و‌
به‌سۆزی خاک و نیشتمان
ڕێپێوانێکی سه‌رانسه‌ر
ده‌ست پێ بکه‌ن‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە