کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هه‌ڵه‌بجه‌

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


به‌یانییه‌ک
له‌ شارێکی دڵی کورده‌

خۆنچه‌ی گه‌ ڵای دره‌خته‌کان

به‌ گوڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

وه‌رزی گولیان ئه‌کرده‌وه‌

چۆله‌که‌ی ئاسمانی سۆز‌

چیرۆکی خۆشه‌ویستیان

بۆ منداڵاان ئه‌وته‌وه‌

په‌ره‌سیلکه‌ی کۆچی خه‌م

له‌ سه‌فه‌ری کۆتایدا

به‌ره‌و وڵات ده‌هاته‌وه‌

کۆرپه‌ی بێشکه‌ی لای لایه‌

له‌ شرین خه‌ودا

چاوی بۆ ڕۆژ هه‌ڵ ئه‌هێنا‌

کیژه‌کانی چیای دل

گوڵی نیرگزی ئه‌به‌خشاند

نامه‌کانی چاوه‌روانی

ولامێک بوو بۆ دڵداران

پیره‌کانی کۆڵانه‌کان

زاری گێرانه‌وه‌ی خه‌ون بوو

له‌ پڕیکدا

ته‌م و مژێکی سپی

ئاسمانی شاری داپۆشی

ته‌یاره‌کانی ده‌ستی ڕه‌ ش

له‌ دوو لاوه‌

گازی ده‌ڕشت

به‌ سه‌ر ئاسمانی بێ یاره‌

بینج هه‌زارر رۆحی په‌پۆله‌

له‌ خاکی گوڵدا فڕی

له‌ یه‌ک کاتی چرکه‌دا

دیمه‌نی

گه‌ڵای دارو

چرۆی گوڵ و

کۆرپه‌ی بێشکه‌و

لاوو کیژ و

ئاژه‌ڵ و

پیاو

په‌ککه‌وته‌و

به‌بی پرسیار

به‌بی تاوان

له‌ دیمه‌نه‌‌

وون بوون

ژیان وه‌ستا

قوربانیه‌کان

بوونه‌ مه‌شخه‌ڵی ئازادی

دوای جه‌ندین سال

ژیانی نه‌زۆکی هه‌ڵه‌بجه‌

ژیانێکه‌

سیس و بێ تامم و‌ بی هیوا

به‌ بێ په‌ژاره‌ی ده‌سته‌ڵات

ورد ورد ده‌ڕوات

قوربانیه‌کان

بوون به‌ سیمبول

بوون به‌هێما

له‌گومه‌زی هه‌ڵه‌بجه‌دا

ناوه‌کانتان

زاری یاده‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە