کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


په‌ڵه‌ هه‌وری نیشتمان

Thursday, 15/07/2010, 12:00


له‌ گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌کی دووره‌
له‌ کاروانی رێگای شه‌ودا
به‌ ڕێت ده‌که‌م
کاتێک سپیده‌ی به‌یانی
روناکی ڕۆژی ده‌رئه‌خات
به‌دێت ئه‌که‌م
ئه‌ستێره‌کان کۆچ ده‌که‌ن
له‌ تاریکی چرای شه‌ودا
ماڵئاوایی خه‌ونه‌کانم
له‌ گه‌ڵتدا
به‌ڕێ ده‌که‌م
له‌ گه‌ل ته‌رمی گه‌رده‌لووله‌
هه‌ڵم گره‌
تا به‌رز ده‌بم به‌ره‌و چیا
هاوڕێی خه‌ونی ڕێگای ده‌ریام
هیواکانم هه‌ر به‌ تۆوه‌ به‌ستووه‌
پڕه‌ له‌ عه‌شقی سۆزی با
ئه‌ی نازانیت کۆتری ده‌ریای هه‌تاو
بۆجی .....بۆچی به‌ته‌نیا
له‌ سه‌ر دارێکی بێ گه‌ڵا
ئاوازی خۆشه‌ویستی ده‌ڵێته‌وه‌
ئازاری کامتان سه‌خته‌
خۆشه‌ویستی تۆ یان چیا
ئاسکه‌ فریشته‌کانی سنوور
له‌ ویژدانی شه‌وه‌ زه‌نگه‌
کۆمه‌ک کۆ ده‌ه‌که‌نه‌وه‌‌
ئه‌ی فریشته‌ی ئاوازی مه‌رگ
ته‌نها ئاوازی تۆیه‌
لاوانه‌وه‌ی خۆرپه‌ی دڵه‌
ته‌نها ئاوازی تۆیه‌
له‌ به‌ختی وه‌رز گه‌وره‌تره‌
بۆ دوا جار سڵاوت لی ده‌که‌م
ئه‌ی به‌سۆز گیان
سیمبولی دارو دره‌خت
پرشه‌ کانی ئاو سیروان
باسی یادی ئه‌نفال ده‌که‌ن
باسی ده‌شتی گه‌رمیان ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر بڵێم چه‌نده‌ خۆشم ده‌وێن
به‌ گوێره‌ی خاک و نیشتمان
زیاتر ....زیاتر
له‌ چرپه‌ی وه‌عدو په‌یمان
ئه‌ی په‌ڵه‌ی هه‌وری نه‌زۆک
وه‌ره‌ جارێک
باسی ساڵانی ساڵ بکه‌
وه‌ره‌ جاریک
باسی یادی ڕووداو بکه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە