کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گڕی یادت ...نیشتیمان

Monday, 22/11/2010, 12:00






















چۆن شوانێک له‌ناکاودا

له‌ ده‌شتێکی بیاباندا

شا ژنێک ببینێت

له‌ گۆمێک ئاو

مه‌له‌ بکات

منێش هه‌ر وا ده‌تبێنم

هه‌ر چه‌ند ده‌نگم ناگاته‌ لات

هه‌موو کاتێک

به‌ره‌و وه‌رزی گۆڕان ده‌ڕوات

دیمه‌نته‌ ...چاو و قژو ده‌م و باڵات

هه‌موو یان ئه‌زه‌ل نه‌ بوون

ته‌نها له‌ دڵی مندا

زوڵفی خاوت گه‌ شه‌ ده‌کات

ده‌مه‌وێت له‌ یاده‌کانت یاخیی بم

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ژووره‌که‌م

به‌رامبه‌ر شاشه‌ی هه‌واڵ

دائه‌نیشم

ده‌سته‌ی هه‌واڵه‌ کورته‌کان

ده‌که‌مه‌ شیله‌ی ده‌نگ و باس

له‌ تریفه‌ی مانگه‌ شه‌ودا

له‌ هێمنی خۆره‌تاودا

ده‌تبینم و.....

ده‌سته‌کانت ده‌گوشم

ماڵ ئاوایت لێ ده‌که‌م

بۆ دووا جار

ده‌ڕوانمه

وێنه‌کانی ژوره‌که‌م

وێنه‌یه‌کت

له‌ خه‌یاڵدا بۆ....

دروست ده‌که‌م

په‌نجه‌ره‌که‌م کراوه‌یه

له‌یادته‌ چرام هه‌ڵکرد

به‌ کزه‌ بای ناته‌بایی

کوژایه‌وه‌

به‌ تیشکه‌ لاوازه‌کان

رێگات ڕوناک ده‌که‌م

ئه‌مشه‌و

وه‌ره‌وه‌ لام \
له‌یادته‌ ئه‌توێمه‌وه‌

له‌ یادته‌!

ده‌گه‌ڕێم بۆم کۆتایی

ووشه‌ی وه‌ڵام‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە