کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گه‌ڕانێک به‌دوای ووشه‌ی مرۆڤایه‌تی

Tuesday, 12/01/2010, 12:00










1

نیشتمان

****



کۆتریکم به‌ڕه‌ڵا کرد

فری به‌ شه‌قه‌ی بال

به‌ره‌و ئاسمان

ده‌گه‌را بۆ هه‌لویستێک

له‌ شێوه‌ی ئامرازی وولات

جه‌ند ئێسک و بروسکی

دۆزییه‌وه‌ به‌بێ هاوار

ئای چه‌ند دڵم ته‌نگه‌

له‌ ئه‌مڕازت

ئه‌ی نیشتمان



2

قوربانی

****

گه‌نجیم کرده‌ قوربانی

له‌ پیناوی ئه‌وینێکدا

ووشه‌ی خۆشه‌ویستیم

له‌ گه‌ل په‌ڕه‌ی یه‌زدان ونیشتمانه‌

تیکه‌ل بوو

گوڵستانێکم دروست کرد

کاتی به‌رهه‌م

هه‌مووی سوتا



3

تاراوگه‌

****

جێگای خۆمم دابین کرد

له‌سه‌ر ته‌ختێکی دار

له‌ باخچه‌یه‌ک

له‌ووڵاتیک پێ ده‌لێن

به‌ هه‌شتی شاری کریکار

سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌ولام ده‌کرد

خه‌یالێکی خۆمم بینی

منداڵێک بوو

له‌ ڕووداوی کاره‌ساتدا

که‌س و کاری له‌ ده‌ست دابوو



4

ڕێگا

****-

ڕێگایه‌کی بێ لایه‌نم

له‌ ژیانمدا هه‌ڵبژارد

ده‌نگدانه‌وه‌ی ئاوه زه‌کان

له‌ ناسکترین زه‌نگی کاته‌ ده‌کاته‌ گوێم

براده‌رانم تێ که‌ڵ کرد

خوێنده‌وارو ناخوێنده‌وار

له‌ گه‌ل ئه‌وان مرۆفێک بووم

شێوه‌یه‌که‌ هه‌ڵسووکه‌وتمان

له‌ گه‌ڵ ئاستی خوێنده‌واره



5

کاوڕ

***



کاوڕیک له‌ ده‌ستی سه‌ربڕ

هه‌ڵ هاتو

له‌ ئه‌شکه‌وتی چیای ئازاد

خۆی شارده‌وه‌

ڕاهات له‌ گه‌ڵ باری ژیان

له‌ لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ند

دۆزرایه‌وه‌

سه‌ر بڕاو

پێسته‌که‌یان کرده‌

هێمای ڕه‌نگی ئاشتی شار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە