کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پێنا سە

Wednesday, 12/06/2013, 12:00



لەژووانی
بوونی تۆدا
ساڵی تەمەن
بە زایە چو
وەک بینینی
بروسکەیەک
لە خولێکدا
شەپۆلی
یادم بڕی
بە چرکەیەک

ئەوەتا من
لە هەمواری
تەمەنمدا
هەر دەگەڕیم
لە سەردانی
خەونێکە
بە دوای
پێناسەیەک
بڵێت
من کێم

من بیر دەکەمەوە
ئەوەتا
هەم
بەڵام
لە سەنگ
ڕوژگاری وێڵ
شوێن پێیەک
پڕ ناکەمەوە
تا بتوانم
بڵێم من هەم

ڕابردویەکی
ڕووی تال و
دوا ڕۆژێکی
بەتاڵ
کاتەکانی
زەمانی حاڵ
هەموار دەکا

تەمەنێک بوو
ڕۆژەکانی
لە ناو
جەنجاڵی مێژودا
بەسەرم برد
هەست و ویژدان
دوو تیشکی
دژ بە یەکن
ئەزمونێکە
دەستی چەپەل
جگە
تاوان و
خوێن مژین و
ماف
سڕکردن
بەدی ناکەم

چوومە
خەڵوەتی
باپیران
چوومە
ماڵی
شاعیرە
ئاوارەکان
چوومە ناخی
ێۆفییەکان
ئەوانەی
بۆ
تاکیی خوا
نیگا ئەکەن
تاگەیشتمە
رەنگی ئازار
ڕوانیم
دەرگای بەزەیی
داپۆشیوە

سبەینی
مردن میوانە
قەبرسانی
پرس و وەڵام
گوناهی
سیمای تاوان
نابڕێتەوە
چۆن بتوانم
شاعریکی
بە هەست بم
یان عابدێکی
خوا پەرست
بەرامبەر
دەستەڵاتێک
تۆی مردن
رەتکەمەوە
لەسەر خانەی
وڵاتی شین
نیگاری دڵت
بکێشم
لە ناو سەمای
سەردەمێکە
بەم ڕۆژگارە
مناڵی بێ باب
ڕێز دەکا

من مرۆڤم
بەڵام
خەێلەتی مرۆڤیم
لانییە
من هاتم و
لێرەوە
دەست پێ دەکەم
تا دەرکەوێ
قوڵایی ئارەزوەکان

خۆزگە
باڵندەیەک
ئەبووم
بە ڕوویەکی
سپی و
بی گەرد
بەرامبەر
خوا
ئۆقرەم دەگرت
وەڵامی
ئە و پرسیارەم
ئەدا
کە
دووبارە
نابێتەوە

شانەی تەمەنم
یەک یەک
شکاند
لە گەل
شەڕو شۆڕو
لە ئەزمونی
ڕەنگدانەوەی
نەڕەی
ترسە
ترسی سوڵتان
کە لەزاری
میلەتێکی
دەست بەسەرە
دەرئەکەوی
یان تەلارێک
لە
ئێسک و پروسکی
قوربانیەکان
ئەوانەی
بە دوای
ئازادیە
بوون بە
نەچیر

ئاوازم
باڵندەیەکە
دەشتایی
سنووری زەنگ
جی دەهێڵێت
گەڕام بەدوای
پارویەکی سەربەستە
بەبێ خەم
بێتە دی
بەڵام
لەورگی دراوی
دەست بەسەرە
نایەتەدەر
ئەم دونیایە
چەندێ
سەختە
بەدوای
ڕێگایەکی
سەوزە
ئەبم
بە پانتایی
دەستێک
درێژ ئەبم
بە باوشێک
برسییەکانی
ێومال و
رووتەکانی سودان و
ئە سیوبیا و
باشوری ئەفریقای
ڕەش
یان ئاوارەوی
نەهامەتی
دەستی
تەماعی
بێ گیرفان
دەکەمە بەش

ئەی دەستە !
بێ هەستەکان
من لە ناخەوە
قیزتان
لێ دەکەمە وە
لە گەل بەزەیەکی
بێ هوودە
لە مەڕ ئەوەی
‌هێشتا
گەلحۆن
بەرامبەر
هیمای ژیان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە