کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گۆرانیه‌کی سوور باو

Sunday, 05/09/2010, 12:00


گۆرانیه‌کی سوور باو
هه‌ڤاڵی تاراوگه‌
هاتف بشبوش
و.... باوکی دوین

له‌ ئامێزی
هۆمیرۆس دا
جیاوازی شیعر نیه
نیوان ئێمه‌ و
په‌ڵه‌هه‌ورێکی باراندا
جیاوازی شیعر نیه‌
نیوانی بوون و نه‌مان
هه‌ر له‌یادی
ته‌رواده‌ و ئه‌خییه‌کان
ئازار تێکه‌ڵی فێنکی دڵ بووه‌
له‌ رۆحمانه‌
که‌ژاوه‌یه‌ یاده‌کانیان

به‌ڵام دڕنده‌یی
ئه‌و مه‌یمونانه‌ی
ده‌مامه‌ی گۆشت و خوێنن
به‌ئاگر خۆیان ده‌پێچن
پارچه‌کانیان له‌ به‌هه‌شتدا
نیشان ده‌ره‌
له‌ گه‌ل
شۆڕشگێڕو
بێ باوه‌ڕو
باوه‌ڕ ناسان
پارچه‌ی خۆی تێکه‌ڵ ده‌کات
له‌گه‌ل
ده‌وڵه‌مه‌ندو
ئه‌و هه‌ژارانه‌ی
له‌ بێ عاری نه‌بوونی
ورگیان زله‌
له‌ گه‌ل له‌شفرۆش و
سه‌رخۆش و
ڕه‌وشت به‌رزه‌
له‌ دۆڵی ده‌ریاکان دا
له‌ پاشـماوه‌ی جه‌سته‌یان
گۆڵاڵه‌ سووره‌ی ئازادی
له‌ سه‌ر ده‌ڕوی
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە