کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بێکه‌س و وه‌ته‌ن

Sunday, 10/10/2010, 12:00




ئه‌ی وه‌ته‌ن له‌ یادته‌

برینم ده‌کولێته‌وه‌

یادی ڕۆژانی سه‌ختم

قه‌ت له‌ بیر ناچێته‌وه‌

رۆژی به‌ندیی و تێ هه‌ڵدان و

ڕۆژی کوشتاری ووڵات

رۆژی بارانی ژه‌هرو

ڕۆژی ڕه‌وی دوور ووڵات

له‌ ده‌شتی نوگره‌ سه‌لمانه‌

خه‌می دل ئه‌ڕوێته‌وه‌

ئه‌ی وه‌ته‌ن سه‌رده‌مێکه‌ ‌

به‌خته‌وه‌رانت شاد بووه‌

به‌ڵام خه‌می هه‌ژارانت

برینه‌ ده‌کولێته‌وه

ژانی دڵم هه‌مان ژانه‌

‌له‌ ناخمدا سه‌ر ده‌کا

باری نه‌بوونی و .....ده‌سته‌ڵات!

چه‌رخێکه ده‌خولێته‌وه‌‌

توڕه‌یی گه‌نجه‌کانمان

گۆمی خه‌مه‌... په‌نگ ده‌خوا

یاساتان به‌سه‌ر بێ چاره

هه‌رده‌م.....ده‌ڕشێته‌وه

ئه‌ی وه‌ته‌ن قه‌ت مه‌پرسه

بۆ زوخاوم ده‌ر ئه‌خه‌م

بۆ چی گه‌نجانی ووڵاتم

کۆچ وباری به‌خت ده‌که‌ه‌ن

ڕێگایه‌که‌ یان ده‌ گا

یاخوود سه‌رئه‌نێنه‌وه‌‌‌

به‌خته‌وه‌ران رۆژیان خه‌ونه‌

بۆ سه‌رده‌مێک ده‌نگ ئه‌ده‌ن

به‌ڵام ده‌سته‌ی گه‌نجه‌کانم

له‌ خه‌مه‌ ئه‌توێته‌وه‌‌‌

ئه‌ی وه‌ته‌ن چۆن قبووڵته‌

باسی داهاتی ووڵات

واسه‌ر له‌ نوی له‌سه‌ر بوودجه‌

خه‌ریکه‌ شه‌ڕ بێته‌وه‌

بڵی بوودجه‌ بۆ هه‌ژار ه

با ئیتر به‌سبێ قه‌پاڵ

جارێک یادی ڕابردوو که‌ن

هه‌ژارتان بیر بێته‌وه‌
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە