کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سلێمانی

Friday, 15/11/2013, 12:00




لە یادی بیرەوەری ٢٢٩ساڵەی دامەزراندنی شاری سلیمانی یە

باوکی دوین
سلێمانی
ئەی شارەکەی
شێخی نەمر
شاری ئەوین
شاری
شانامەی شاعیران
شاری شۆڕش
پایتەخی
خامەی نوسەران
شاری
پیاسەی ئێواران
تۆی مەلیک و
سەرشەقام و
کانی ئاسکان

دەمێکە
شێرازەی دەنگت
بچڕاوە
دەمێکە
شێواوە ڕەنگت
هاتینەو
بەسەری سپی و
بە پشتی کۆم
وائیستاکە
پیاسەی شەقام دەکەین
بەڵام بەڵام
داخەکەم
واهەست دەکەم
ناتناسم

هەرچەند جاران
کوچەو کۆڵانت
کەمتر بوو
بەڵام لە لامان
خۆشتر بوو
سلێمانی

ئەگەر.... ئەگەر
تۆنەبیت
کێ باسی
مرۆڤ بکات
کێ باسی
قەڵەم بکات
کێ باسی
ڕۆشنبیری
کێ باسی
هونەر
بکات
ئەم هەموو
خەسڵەتە جوانە
هەر لە خۆت دێت
سلێمانی
هەرچەندە ئیستاکە
شیوەی دیمەنت
گۆڕاوە
بەڵام لای من
هەر ئەوساکە
جوانتر بووی
بە درێژایی یادەورێت
هێلانەی
مەلی داماو بووی
داڵدەی کەسی
بێچارە بووی
جلی جوانی کوردەواری
هەر لەخۆت دێت
سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە