کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مرۆڤ و هه‌ست

Monday, 16/11/2009, 12:00


شه‌وێکه‌ هێشتا کیژۆڵه‌ی یاد

چاوی له‌ڕیتمی هۆنراوه‌ی نه‌زۆکم

دا نه‌گرتووه‌

هاته‌ ڕێگام و پێی وتم

من له‌ پرسه‌ی خه‌مه‌کانت

هاوبه‌شم

به‌ خه‌مه‌کان ئه‌تلێمه‌وه‌

جێم مه‌هێڵه‌

له‌ قو‌ژبنی ژوره‌که‌تدا

جێگای به‌ختم بکه‌ره‌وه‌

مۆمێک داگیرسێنه‌ بۆ یادم

ئه‌گه‌ر ژوره‌که‌ت تارێک بوو

تارمایه‌کان له‌ پڕ ده‌رکه‌وت

ئه‌وه‌ منم ...ده‌م بۆ ماچی یادم

بکه‌ره‌وه‌

سه‌رده‌مێک جێم ده‌هێڵێت

سه‌رده‌مێک چاوه‌ڕێمه‌

ره‌نگی سووری یادی شه‌فه‌ق

ئاڵۆز بووه‌ و دێن و ده‌ڕۆن

له‌ به‌رده‌م چاوی تیشکدا

سه‌ما ده‌که‌ن

هاواری شه‌وم وون ده‌که‌م و

هه‌ر ده‌ڕۆم

که‌ چی له‌ زه‌نگی کێوی کاسه‌

ده‌گاته‌ گوێم

هه‌رده‌م هه‌مان پرسیار ده‌کات

جی ئه‌پرسیت ئاره‌زووته‌

ته‌نها مه‌پرسه‌ خه‌ڵکی کوێم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە