کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سڵاوی مه‌رگ ...... سڵاوی مردنی کاک حه‌مه‌ جه‌زا

Friday, 01/10/2010, 12:00




ئه‌ی په‌پوله‌ی
ئاوازی مه‌رگ
وا...کۆچی کرد
په‌پوله‌ی چلی کوردستان
ئاوازی ده‌نگی ڕه‌سن و
ده‌نگی سه‌نگه‌ری خه‌بات و
لاوانه‌وه‌ی خوێن شه‌هیدان
له‌ شه‌سته‌کانه‌وه‌
زوڵاڵی ئاوازی ده‌نگت
له‌ خاکی گه‌وهه‌ر
دێته‌ ده‌ر
به‌ڵام مردن
کۆسپی
رۆژگاری سته‌مه‌
خا ک و گه‌ل و
چرپه‌ی دل
جی ده‌هێڵیت
هه‌ر له‌ باوشی مه‌رگه‌
جه‌سته‌ت لاوانه‌وه‌ ده‌ڵێت
کۆرپه‌.... دایک
جێ ده‌هێڵێت
هه‌ر له‌ یادی پێشمه‌رگه وه‌‌
چۆله‌که‌ی گوڵی ئازادی
ده‌ست بۆ خامه‌ی
خه‌بات ده‌با
کاکه‌ جه‌زا
وا کۆچت کرد
له‌ که‌ژاوه‌ی ووڵاتێکدا
هه‌تا ئیستا
ده‌م ...هه‌ژاره‌
هه‌ژار ...ده‌مه‌
خاک ئاواره‌ و
ڕه‌گ ... سه‌رده‌مه‌
نه‌ما خانی
نه‌ما وه‌لی
هۆنراوه‌ی خه‌مت
بۆ بڵێت
لاوانه‌وه‌ت
دلی ویژدان
ڕائه‌ژه‌نێت
نه‌ما چیرۆک
ڕووداو ه‌
ئه‌فسانه‌ ده‌ڵێ
دڵ له‌ت له‌ت و
ئاواره‌یه ‌
شه‌وه‌زه‌نگه‌
دیده‌ی ویژدان
له‌ گه‌ڕه‌کی ...کانی ئاسکان
ئه‌مڕۆ شیوه‌نی خه‌مه‌
بولبولێکی چلی ئازاد
پر به‌ده‌م هاوار ده‌کات
خاک پیرۆزه‌
گه‌ل پیرۆزه‌
ووشه‌ی ئازاد
پیرۆزه‌
هه‌ر گوڵه‌
عاشقی خه‌مه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە