کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ده‌مێکه

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


ده‌مێکه‌ هه‌ستی نازم

ئاڵۆز بووه‌

به‌نجه‌کانم دوا لاپه‌ڕه‌ی

داستانی ژیان و مه‌رگی گرتووه‌

تیشکی ڕومه‌ت هێزی

چاوم کز بووه‌

هێشتا به‌سه‌دان ئاره‌زووم

له‌ ئاست دڵدا نه‌خوێندووه‌

سه‌رله‌نوێ هه‌ول ئه‌ده‌م

گوناهه‌کان بسڕمه‌وه‌

له‌ چمکی کراسیێکی ڕابردودا



گڵای... شێوه‌و ڕۆخسار وه‌ریین

ئه‌وه‌ی له‌ جێگای خۆیه‌تی

دڵ و وێنه‌یه‌که

ئه‌ویش له‌هه‌ستی خه‌یاڵه‌ زیندووه

یادگاریه‌کان له‌ناو ڕه‌نگی

قژی زه‌رد و چاوی شینه‌

پال که‌وتووه‌

پیته‌کانی خه‌ونه‌کانم حه‌شار ئه‌ده‌م

هه‌ر پیتێکی له‌ چمکی وه‌رزی خه‌یاڵه‌

وون بووه‌

ته‌مه‌ن باڵنده‌یه‌کی یاخی بوو

دوای چه‌نده‌ها ووڵاتی دڵ

له‌ هه‌وارگه‌ی ماڵی غوربه‌تدا

نوستووه‌

هه‌ر چرکه‌یه‌کم یادێکه‌

له‌ویستگه‌ی ساڵانی ته‌منه‌

کاته‌کانی له‌ده‌ست چووه‌‌‌

دوای خه‌ونی خه‌یاڵی سارد

ڕاکردنی قاچه‌کانی کۆڵی خه‌م

له‌ کۆنی شاروچکه‌یکدا

جاوه‌ڕوانی تریفه‌ی مانگه‌ شه‌وه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە