کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گه‌ڵای ته‌مه‌ن

Friday, 22/01/2010, 12:00


له‌سه‌ر گه‌ڵای چڵی ته‌مه‌ن

ناوی یادتم هه‌ڵکۆڵا

ته‌مه‌نی ژینم هه‌ڵگرت و

ناوی خۆمم له‌سه‌ر دانا

له‌ پێناوی نیگای تۆدا

خۆشه‌ویستیم کرده‌ هانا



هه‌وره‌کان له‌قوڵایی ده‌ریاچه‌وه‌

ده‌ڕوانێته‌ باڵای خه‌متان

روناکی شه‌و له‌نیگاته‌

نیگای ده‌ریای تۆراند

باڵنده‌ی چرای شه‌و

به‌ چڕی ته‌له‌کانه‌

خۆیان هه‌ڵده‌واسن

شه‌وگارم له‌ شرین خه‌ودا

چاوه‌کانی کراوه‌یه‌

باڵه‌کانته‌ ...په‌پوله‌ی ڕه‌نگ

به‌ تیشکی ڕۆژ ده‌سوتێت

له‌ خه‌وه‌ یاخیه‌کاندا

خه‌ونه‌کانم کۆج ده‌که‌ن

ئێمه‌ی مرۆڤ

له‌ ناو چرکه‌ی زه‌ مه‌نێکین

ساته‌کانی ڕوداوه‌کان زیاتر بووه؟

یاخوود ئێمه‌ هه‌ڵه‌کانمان

له‌ بیر چووه‌

له‌دوری چه‌ند چرکه‌یه‌ک

هێشتا مردن به‌ره‌ڵایه‌

ژیانم خه‌مێک بردی

کاته‌کانی ته‌مه‌نی دا به‌ ‌ده‌ست با

له‌ پێناوت منی شه‌یدا

هه‌ستم ده‌کرد

ساته‌کانی لاوی ته‌مه‌ن نه‌مره‌

به‌ڵام له‌ چاوه‌ڕوانیه‌کی بێ هووده‌ دا

هه‌موو کاتم له‌ده‌ست دا ‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە