کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


له‌ ساڵ یادت بۆ ڕۆحی سۆران مامه‌ حه‌مه‌‌

Monday, 26/07/2010, 12:00


له‌ ساڵ یادت
بۆ ڕۆحی سۆران مامه‌ حه‌مه‌‌


له‌ ساڵ یادت
گه‌ڵای چڵێکی سنۆبه‌ر
له‌ تروسکه‌ی هه‌ڵواسینه‌
چه‌سپ بووه‌
دار تووه‌کانی گه‌رمیان
ووشک ده‌بن‌
گوڵی‌ نێرگس و ئه‌رخه‌وان
ره‌نگی پایزی گرتووه‌
چۆله‌که‌کان
دلته‌نگ و ته‌عزیه‌ بارن
له‌ کاروانی هه‌لبه‌ستی شار
هه‌لدێن و کۆج ده‌که‌ن
هێلی ستون
له‌ بازنه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دا
چه‌قی خه‌مه‌
رووباره‌ لاوازه‌کان
له‌ گه‌رمای هه‌تاوی ڕۆژه‌
به‌ فیداکردنی ڕۆحیان
شه‌قام فێنک ده‌که‌نه‌وه‌
له‌ دار به‌ڕو یه‌کم پرسی
بۆچی به‌های شێوه‌ت تاڵه و‌
بزه‌ی لێوت پر له‌خه‌نده‌
ووتی ئه‌پرسی له‌ حاڵم
با ڕسته‌و قه‌ڵه‌م
وڵامت بده‌نه‌وه‌
مه‌له‌وه‌رێک فڕی
دانه‌یه‌ک دووان
به‌دوایه‌وه‌
بوون به‌هه‌زار
بوون به‌ژماره‌ی گه‌ڵای دار
بوون به‌ ئاوی ده‌ریاو رووبار
دانه‌ دانه‌
ده‌فرن و کۆچ ده‌که‌ن
له‌ رازی بونی په‌یکه‌رتان
ده‌ستی عه‌شق درێژ ده‌که‌م
چرای ریزتان بۆ هه‌ڵ ئه‌که‌م
له‌کاروانی شه‌ هیدانی
شه‌پۆلی ده‌ریادا
ناوتان مسۆگه‌ر ده‌که‌م
وه‌رنه‌وه‌
بۆ خاکه‌ داماوه‌که‌م
برینی خه‌م نابریته‌وه‌
زریانی خه‌م له‌ سیماتان
ئه‌تلێته‌وه
شه‌قامه‌کان‌‌
له‌کاره‌ساتی ئێوه دا‌
لایلایه‌ی خه‌م ئه‌لێته‌وه‌
گوڵ یاقووته‌ سووره‌کان
ووشه‌ی ده‌می‌
مان و نه‌مانن
ده‌ڵێنه‌وه‌‌
لاپه‌ڕه‌ی ووشه‌کانتان
دڵدانه‌وه‌ی پرسه‌ی ئێمه‌ن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە