کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جیاوازی نیوان ئه‌رزو ئاسمان

Tuesday, 12/10/2010, 12:00



وێنه‌کانی ...هونه‌ر مه‌ند سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌دوێن!


1 .. نایه‌کسانی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ستکردی یه‌زدان نیه‌
به‌ڵکو که‌سه‌کان به‌کاری ده‌هێنن بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی بێ ده‌سته‌ڵات

2...ئازادی ڕێگایه‌کی ناهه‌مواره‌ هه‌ر ته‌نها عابیدی قه‌ڵه‌م پێی ده‌گات

3...نایه‌کسانی ڕه‌وشتی به‌رزی ووڵات دائه‌به‌زێنێت

5... ئاین ویژدانه‌ ئه‌وه‌ی ویژدانی نه‌بێت ئائینیشی نیه

جیاوازی نیوان ئه‌رز و ئاسمان
/////////////////////

1
به‌خته‌وه‌رێک
هێنده‌ بوغرا ده‌بێت
په‌ڵه‌ هه‌ورێک
ده‌کاته‌ کۆلاره‌
هه‌ژاریش
له‌ ژێر چه‌تری ئاسماندا
به‌ فرمێسکی چاوانی
به‌روبوومی خۆشه‌ویستی
ئاو ئه‌دات

2
تێکۆشه‌رێک
هه‌ تا دوێنی
گوێ درێژی به‌کار ده‌هێنا
بۆ هاتوو چۆ
ڕووت و لاواز
ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ل وورگی زله‌
هه‌مه‌ر و کیژ
به‌ کار دێنێ

3
له‌ وێنه‌یه‌کی مه‌راسیمی
نه‌وتی خۆمان بۆ خۆمان
کاروان سه‌ره‌وخوار
بوه‌ته‌وه‌

4
به‌خته‌وه‌رێک
له‌ گه‌ڵ تۆڕی کاره‌بادا
سه‌ما ده‌کات
هه‌ژاریش به‌تاریکی
شه‌و سه‌ر ئه‌نێته‌وه‌
5
به‌خته‌وه‌رێک
له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی
کیژێکی بێ ده‌سته‌ڵات‌
پێک دائه‌نێ
هه‌ژار ناوی دڵداره‌که‌ی
له‌ سه‌ر سینگی
هه‌ڵده‌کۆڵێت

6
نه‌ هه‌نگێک
به‌م ڕۆژگاره‌
ڕاوی ماسی ده‌کات
سروشتییه‌
ئه‌ڵێن خودا بی پارێزێت
ئه‌گه‌ر ماسییه‌ک
ڕاوی ماسیه‌کی وورد بکات
تاوانباره‌و سزا ئه‌درێت

په‌نجه‌کانت نه‌ڕزێت کاک سه‌ردار عه‌بدوڵا
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە