کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئه‌ی فرێشته‌ی... شیعری شه‌وم

Wednesday, 10/02/2010, 12:00




ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی

له‌ من دوورێت

نیگات له‌ چاوانه‌ وونه

به‌ڵام دڵمان خه‌ونێکه‌

له‌ کا ره‌ساتی مردنه‌

ئه‌ی ئه‌ و ه‌ی ساڵه‌ های ساله‌

دلمان یه‌که‌

هه‌ر چه‌ند نیوانی ئه‌وێنمان

سنوورێکه‌

ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی

چیای به‌رزی نیشتمان

لایه‌ لایه‌ ی خه‌وت ده‌کات

ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی

له‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌رده‌مێکدا

سۆزی شیعرت هاوار ده‌کات

ئه‌ی ئه‌وی له‌ ناو دڵدا

فه‌رشی یادت بۆ ڕاده‌خه‌م

ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌داستانی خه‌باتمدا

داستانێ مه‌م و زین ی

ئه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ هۆنراوه‌



خه‌یالی پاکی ئه‌وینی

ئه‌ی فرێشته‌ی دواهه‌ناسه‌ی

کۆتری خه‌باتی ژینم

ئێوه‌ نامرن

ئێوه‌ یادی خۆشه‌ویستی

دوا رۆژی گه‌لی منن

ئێوه‌ شاخن

ئیوه‌ گوڵن

شیوه‌ی ڕه‌نجی خه‌باتێکن

چۆن چۆن بتلاوێنم

کاتێک له‌سه‌ر جێای مه‌زن

ده‌رئه‌که‌وی

ئاسكیکی چاو مه‌ستی کێوییت

ده‌ڕۆی و دێت و ده‌جه‌نگی

هه‌ست به‌ رۆژانی پیاوه‌ تی

یادی شه‌هیدان ده‌که‌م

ئێوه‌ ڕاسته‌قینه‌ی نه‌وه‌ن

ئێوه‌ خاکن
 
ئێوه‌ن جێا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە