کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دیسانه‌وه‌ .......دێینه‌وه‌

Monday, 23/05/2011, 12:00





دیسانه‌وه‌
دێنه‌وه‌
به‌ره‌و کۆشی خاکی ئازاد
به‌ره‌و شاره‌ وێرانه‌که‌م
به‌ره‌و تاقه‌ خێزانه‌که‌م
به‌ره‌و پایته‌ختی هه‌ژار
به‌ره‌و خاکی هه‌رده‌ی ئه‌نفال
سلیمانیم
شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
یادگاریه‌کان په‌شۆکاون
ئاڵۆز بووه‌ ووشه‌ی ناوت
چه‌نده‌ها سال نوقم بوین
له‌ هه‌واری که‌ ش و سه‌رما
ئیستاکه‌ وادێنه‌وه
چی ئه‌بینم
کۆشک و ته‌لارتان
ڕووی ئاسمانی
گرتووه‌‌
به‌بێ بۆنی که‌لاوه‌یه‌ک
بۆ ماڵ هه‌ژار‌
سلیمانی
قه‌ڵایه‌که‌
دیوی هه‌ژاری ڕووخاوه‌
گوڵزارێکه‌
گولاڵه‌ سووری ئه‌نفالی
لێی ڕوواوه‌
چیمه‌نێکه‌
زۆردار خۆی لێ
حه‌شار داوه‌‌
بایه‌کی ڕه‌ش
هه‌ناسه‌ی سه‌رای ئازادی
خنکاندووه‌‌
باڵاده‌سته‌‌
له‌ کوشتن و تۆقاندنه
نائومێدی‌
ڕه‌گ هه‌ناسه‌ی گه‌نجکانی گرتووه‌
ئاڵۆز بووه‌
ووشه‌کانت
هاتمه‌ لات
بۆ دیده‌نی و ئامێزی چاو گه‌شه‌کانت
کاک ڕێژوان و
کاک گه‌رمیان
ده‌نگتان په‌پوله‌یه‌که‌
سه‌ردانی ویژدان ده‌کات

سه‌ر له‌ نوێ
ئاواره‌کان
ده‌ست بۆ شه‌قام‌
ده‌کاته‌وه‌‌‌
کۆشک و ته‌لار
پانتایی ئاسمانی
گرتووه
دێنه‌وه‌‌‌
ماڵیک بۆ ئازادی
دروست ده‌که‌ین
بۆ دیمه‌نی
یه‌ک نه‌ته‌وه‌
دێنه‌وه‌ و..... ئاگر
بۆ خه‌ون ده‌که‌ینه‌وه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە