کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


له‌ یادی پێشه‌وا قازی محمد و یه‌که‌م کۆماری کوردستان

Thursday, 04/02/2010, 12:00




ئه‌ی شای ناوی .... باوه‌ڕی کورد

ئه‌ی تروسکه‌ی سه‌ر وه‌ریی کورد

هه‌ڵۆی به‌رزی نیشتمانی

رۆژ هه‌ڵاتی نه‌وه‌ی کورد

هه‌رچه‌ند ماوه‌ی حوکم ڕانێت

له‌سه‌ر به‌خۆیی کوردانه‌

ته‌مه‌ن کورت بوو

به‌ لام به‌ڵام

زه‌مه‌نێکی پڕ باوه‌ڕی زیندووه‌

له‌ گه‌ڵ هه‌ستی کوه‌رده‌ ده‌ژێت

ده‌مرێت ه‌و سه‌ر له‌ نوێ

سه‌ر هه‌ڵ ئه‌داو ده‌ژێته‌وه‌

ناوتان چرۆی خه‌ونێکه‌

له‌ دڵماندا گڵای سه‌وزه‌و

گوڵی سووری گرتووه‌

رۆژانه‌ ده‌یان گه‌نجمان

خه‌ڵاتی سێداره‌ ده‌کرێن

ده‌ستی کیژه‌ شۆخه‌کانی هه‌ڵمه‌مه‌تدا

له‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی شایی مه‌رگه‌

ده‌ست و په‌نجه‌یان سوور بوه‌

شه‌هیدانی سه‌روه‌ریمان

گوڵی خه‌ون خه‌لات ده‌که‌ن

ده‌ستی ناپاکی بێ ئێتیفاق

ناویان کاڵ ده‌که‌نه‌وه‌

گه‌وره‌ی سه‌روه‌ر... هه‌تائیستا

له‌ شه‌قامی چل چرای نه‌مرانه‌‌

له‌ قامیشلۆ ئامه‌دو موهابادا

له‌ چوار دڵی کوردستانه

ڕۆڵه‌کانت نیشانه‌ی نه‌سره‌وتنن

به‌ڵام به‌ام

ده‌ستی ڕه‌شی تاوانی مه‌رگ

هه‌رده‌م له‌ ناویان ده‌به‌ن

ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی نه‌وه‌ی نوێن

هه‌ر گیز هه‌ر گیز

ڕۆڵه‌ی هیواین نامرین‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە