کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هه‌شتی مارس

Thursday, 11/03/2010, 12:00




له‌ یادی ڕاپه‌ڕینی

هه‌شتی مارسه‌

ده‌سته‌ی ژنانی جیهان

ئه‌و رۆژه‌ یاد ده‌که نه‌وه

زاری ژنان تێکه‌ڵاوه‌

له‌ گه‌ڵ ڕێپێوانی هه‌سته

له‌ یادی هه‌شتی مارسه‌

ده‌سته‌ی ژنانی جیهان

بۆ مافی ده‌نگ خه‌بات ده‌که‌ن

بۆ یه‌کسانی هاوار ده‌که‌ن

به‌ ڵام به‌ڵام به‌داخه‌وه‌

له‌وڵاتی ئێمه‌دا

هێشتا ئافره‌ت

کۆیله‌و ده‌ست به‌سه‌ره‌

هێشتا ئافره‌ت نه‌چیرێکی

ڕه‌وای پیاوه‌

له‌ ژێر ڕه‌ش پۆشی په‌رده‌وه

ده‌فرۆشێت

له‌ڕی دراو و زێڕه‌وه‌

بۆ پیاوی پیر ده‌خه‌ڵه‌تێت

بی ئاره‌زوو

ماره‌ی ده‌برێت

هه‌تا ئیستا

په‌پوله‌ی خۆشه‌وێستی

به‌رده‌ باران ده‌کرێت

هه‌تا ئیستا

زۆرداری چه‌ک

چه‌کی پاره‌ چه‌ک ده‌سته‌ڵات

بریار ئه‌دات

ئافره‌ت له‌ڕیزی ئافرته

مافی نیه‌

هه‌تائیستا زۆربه‌ی ئافرت

کۆیله‌و هه‌ژارو برسییه‌‌
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە