کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئەی سەنگەر گیان

Sunday, 30/06/2013, 12:00



بۆ مردنی جوانە مەرگ سەنگەر کەریم حەسەن
بۆ ئە و گەنجەی کە لەبەر باری ژیانی سەخت خۆی کردە قوربانی ، بە جەستەی ڕیی ژیانی چەوساوەی روناک کردەوە


ئەی سەنگەر گیان
ڕۆحت
پەپولەیەکە
لە تارمایی خەونەکانە
خۆکوشتنت
تاوانێکە
لە گەردنی
بەرپرسانە
توخوا
توخوا
سەنگەر گیان
بۆ؟
خۆتت سوتاند
بۆ؟
ئەم بارە گرانەت
ڕووبەڕووی
ویژدانت کرد
من دەزانم
لەقوژبنی
شارێک دەژیای
تاپۆی ڕەشی
چینێکە
نایەکسانی
سەدەی مرۆڤ
سەوادی
ڕەنگی خومێکە
لەسەر لێواری ویژدانە
چاک دەزانم
لە وڵاتی سەدەی
چەپەڵ
مرۆڤ تەنها
شیوەنێکە
ئەگینا
لەشاری
لافاوی
نەوت
پارویەک نان
بۆ تۆ نەبوو
لە مەڕ ژیان

ئەی سەنگەری
تازە خۆنچەی
باخی ژیان
چاک دەزانم
ئەوە ٢٢ ساڵە
لە بن نایلونی شینە
ژیانی مەرگ
بەسەر دەبەی
ماڵێک نەبوو
لە شاری دوبەیی کوردە
خەونەکانت بگرێتە خۆ
بۆیە هیواو خواستەکانت
زندە بەچاڵ کرا
پێش تۆ
لە بەر
٣٠٠ هەزار
بەناز جەواد
خۆی کوشت و
تەعین نەبوو
خۆ باوکە
کلۆڵەکەت
زیندانی سیاسی
بوو
لە بەر ئەوەی
لایەنگری حیزبێک
نەبوو
‌هیچ لایەک
نەیگرتە خۆی
ئەی بالندەی
بێ ماف لە ژین
کاتێک بینیم
جەستەی مەرگت
لە خۆڵەمێژی ئاگرە
ئەتوایەوە
زانیم هەژار
چارەنوسی هەر خەمە
هەر لە پێشە
مردووە
رۆحت بوو بە
باڵندی تار
لەسەر کۆشکی
گەندەڵانە
ئەسورێتەوە
ناوت ئایەتێکی گەشە
لە ناو
تارمایی ویژدانە
باوەر لە لام
بوو هێزی
چەوساوەکان
ئەوە سبەی
جومعەیە
رۆحت بەدوای
وتاری نوێژە
دەگەڕێت
خۆ ئەگەر
مەلاکانی
نوێژی جەمعە
بۆ خوا ویژدان
وتار بکەن
ئەبی باسی
ڕووداوی تۆ
تێ کەڵی
مافت بکەن
باسی
ڕووداوی تۆ
ڕۆمانێکە
لە شاکاری
کاری داستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە