کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە یادی مردنی شاعیری ناوداری فەلەستین سمیح ئەلقاسم

Thursday, 18/09/2014, 12:00






دەرگای فرمێسک
هۆنراەوی سەمیح ئەلقاسم
گۆڕینی / باوکی دوین

چەند دێڕیک لەژیانی شاعیری ناودار سمیح ئەلقاسم
شاعیری گەورەی فەلستین ، لەخێزانێکی دورزی لە دایک بووە
لە شاری زەرقا لە ئوردن ، ساڵی ٩٢٩ لە قوتابخانەی رامە و ناسیرە
خوێندنی تەواو کردووە .
لە ڕیزی حیزبی شیوعی وەک ئەندامێک کاری کردووە دوایی واز
لە سیاسەت دەهێنێت قەڵەمەکەی تەرخان دەکات بۆ نوسینی هونراوەو ڕۆمان
چەندین ساڵ لە بەندیخانە ژیانی بردووەتە سەر ، چەندین ساڵ دەست بەسەر بووە .
هەندێک لە هۆنراوەکانی کراوەتە سروودی نیشتمانی وەک
سەرم بەرزەو هەر دەڕۆم .. و چەندین بابەتی تر. بابەتەکانی کاریگەری بووە لە سەرڕاکێشانی هەستی
دەوروبەر بۆ بشتگیری کردن لە کێسی فەلەستین هەولی داوە بۆ دروست کردنی شانۆ ی فەلستینی
تا نامەی فەلەستین بگەیەنێتە هەموو وڵاتان .

دەرگای فرمێسک

خۆشەویستان
لە پشتی سنورە و
بە ئاخ و پەژارەوە
چاوەڕوانن
هەر دەپرسن
کەی دێنەوە ؟
پەنجەکانیان کراوەیە
تا
لەئامێزیان بگرن
دڵیان
مەنجەڵی ئازارە
هەر دەسوتێت
چرکەکانی
لە دڕاندنێکی سەختە
هێدی هێدی
وون دەبێت
لە چاویانە
دەیان پرسیار
پرسیارەکان
لە نێو لێویانە دەلەرزەێ
لە چارەنوسی وڵات و
ژیانی نوێ ئاوارە
خۆشەویستەکانی سنوور
فرمێسکی
بیلبیلەی چاویان
دیمەنی پەشیمانی
هەڵگرتووە
خۆشەویستانی
پشت سنوور
چاوەڕوانی
دانەوێلەیەکی وڵاتن
هەر دەپرسن
چی بەسەر هات
خاك و
ماڵە وێرانەکەم
داخۆ
دە مناسیتەوە
ئەگەر هاتینەوە
ماڵم وێران خۆم
تا ڕوفاتی مردووەکان
هەر دەربەدەرو ئاوارە ن
ماڵ وێران خۆم
لە ژیانی کوێلایەتی
بشێت ڕۆژێک
کۆتایی بێت
دووبارە
بگەڕێینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە