کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جێم مه‌هێڵه‌

Wednesday, 06/10/2010, 12:00





هێشتا له‌وێم
ده‌سته‌کانت بێنه‌
کۆسپت له‌ نێو دلدا
ڕه‌گه‌
ره‌نگی زه‌ردت
پاشماوه‌ی ئاگری خه‌مه‌
جێم مه‌هێڵه‌
له‌ گه‌ڵ دڵێکی په‌ککه‌وتوو
ته‌نها نزات شک ئه‌بات
شنه‌ی گۆڵت
له‌گه‌ڵ شنه‌ی بای به‌یاندا
گه‌شه‌ده‌کات
شه‌هیده‌کان
له‌ خه‌رمانی ده‌سته‌ڵاته‌
چرایه‌کی وونه‌
هه‌ستم هه‌ستی ئه‌نفالێکه‌
له‌ نوگره‌ سه‌لمانه‌
ته‌لبه‌نده‌
دائه‌نیشم
له‌ گه‌ڵ وێنه‌ی مندالێکی ئه‌نفالدا
خوانی دووان دائه‌نێم
ئه‌ڵێم فه‌رموو
ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌
ده‌ستت بێنه‌
ئه‌گه‌ر ڕاسته‌
دڵم به‌ره‌
ئێوه‌ن رێگای بێ چرپه‌تان گرتووه‌
ئیمه‌ش ڕه‌نگی شه‌هید بونتان
دووباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌
کۆردستان
بارانی وه‌رزی خه‌مت
له‌ ژێر که‌پری
بارانی خوێندا
ده‌باری
گوڵت له‌ خوێنه‌
که‌وتووه‌
ده‌ست بۆ چرا !
شه‌وه‌زه‌نگه‌
ئه‌وه‌تا هاتووم
ووشه‌ی نوسراوه‌کانت
هه‌ڵئه‌که‌م
چه‌نده‌ها
قاچ و ده‌ست و
بوکه‌ شوشه‌و
ملوانکه‌و
مه‌مکه‌ مژه‌
ده‌بینم
به‌یانی
ڕووی هه‌ستێکی‌
نائومێده‌
هه‌ر به‌ته‌نیا شۆڕشی قورست
دائه‌خم
ئه‌ی تۆ
چیت پێیه‌
بۆ نوێکردنی
زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێو منداڵان
بۆم لابردنی شێر په‌نجه‌ی
کوتووپڕی\
دوای ده‌یان ساڵ
مه‌دای پیری
له‌ سه‌رینی گه‌نجیدا نوستووه‌‌
چاوه‌کانت
سه‌یری ده‌شتی
بێ په‌ی ده‌کات
قبوول کردنی زه‌رده‌خه‌نه‌ت
ناچارییه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ت
له‌ گریانه‌
قولپه‌ ئه‌دات
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە