کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بۆ یادی پاکی فه‌تانه‌ی وه‌لیدی

Friday, 05/11/2010, 12:00









 




کاتێک ده‌نگی ئافره‌تی کورد
جێی شه‌رم بوو
بولبلێک به‌ ئاوازی ڕه‌سه‌ن
له‌ پارچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد‌
ئه‌یچرکاند
گۆرانی ده‌وت هه‌ردم

ئاوازێک بوو
له‌ ناخی دیده‌ی هه‌سته‌‌
ده‌گه‌یشته‌ دڵی ویژدان
سۆزی ده‌نگت
ئاوازێکی..... تاکه‌
به‌ده‌یان ئافره‌تی کورد
ویستیان لاسایی ئاوازت بکه‌نه‌وه
هه‌رگیز ناگه‌ن به‌ ئاستی تۆ
ئاوازی تۆ ده‌ریایه‌که‌
که‌شتیوانی لاسایی نوقم ده بێ‌
ئه‌ی فه‌تانه‌ی وه‌لیدی
به‌ دڵ شکاوی ‌ ژیای
له‌ وڵاتی
ته‌لبه‌ندی ئاوازی کورده
بۆ دوواجار
سه‌ر ئه‌نێنه‌وه‌‌
شێوه‌ی کۆچت
ئاساییه‌
له‌ وڵاتیک
میله‌ت له‌ به‌ر ده‌رده‌سه‌ری
باری ژیان
ما فی گه‌لی له‌ بیر چووه‌

ئه‌ی فه‌تانه‌ی وه‌لیدی
ئه‌ڵێن هه‌موو به‌یانییه‌ک
له‌ گه‌ل هه‌ڵبوونی بازنه‌ی
که‌لی خۆردا
له‌ گه‌ل تروسکه‌ی
هه‌تاوی تیشکی زه‌رده‌
چۆله‌که‌یه‌کی سپی ڕه‌نگی
ده‌نگ سوور
له‌ سه‌ر چڵێکی ئاواز
له‌ شاری سنه‌ی خه‌مدا
له‌ گه‌ل چرکه‌ی
لایه‌ لایه‌ی حه‌مه‌ جه‌زا
باسی خه‌م ده‌ڵێته‌وه‌
برینی گه‌لێکی ماف خوراو
سارێژ ده‌کات
به‌ ده‌زووی سێداره‌ی مه‌رگ
رۆحیان بۆ مه‌رگ
پێشکه‌س ده‌که‌ن
قه‌برێکی سه‌ر لوتکه‌ی چیا
ده‌نگی شه‌هێدیک ئه‌دوێنێ
تا ئاوازی کوردی مابێ
زه‌رده‌په‌ڕه‌ی
تیشکی وڵات‌
هه‌ر ئه‌بێ رۆژێک هه‌ڵبێ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە