کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بۆ کوێ ده‌رۆی...............؟ شینی مه‌رگی باڵنده‌یه‌

Saturday, 04/12/2010, 12:00




ڕاوکه‌ری مه‌رگ
گه‌ڕان به‌ دوای چرۆیه‌کی
شه‌ره‌فه‌
له‌ حه سره‌تدا
بۆ به‌ باڵنده‌یه‌ک
شاری گه‌نده‌ڵی
جێ هێڵا.............
گیرفانی گه‌وره‌ی
جێ هێڵا............ا
قه‌باره‌ی درۆیی
جێ هێڵا............
کوشتن و تۆقاندی
گشت
چێ ‌هێڵا...........
که‌ڵه‌ شێری
زاری ژنانی
جێ هێلا.........
ڕۆیشت....ڕۆیشت
له‌ ناو دڵی
کیژێکی به‌سزمانه‌‌
خۆی حه‌شار دا
بۆیه‌ به‌ ئاسانی !
ده‌ستگیر کرا
********
شه‌ره‌فی ژێر ده‌سته‌ی مه‌رگ
له‌ حه‌سره‌تدا‌‌
بۆ به‌ باڵنده‌یه‌ک
زۆرانبازی گه‌وره‌کانی
جێ ده‌ هێڵێت
گیرفانی
به‌خته‌وه‌ران
جێ ده‌هێڵیت
قه‌ده‌ری هه‌ژارانی
بێ چاره‌سه‌ر
جێ ده‌هێڵێت
خه‌ ونی گه‌نجه‌کانی
وڵات
چێ ده‌هێڵیت
ئه‌وانه‌ی به‌ گیرفانی به‌تاڵ
جامی شه‌رابی خه‌ون
له‌ جاده‌ی خه‌م
ئه‌خۆنه‌وه
هه‌مووی هه‌مووی ....
چێ هێلا و
له‌ هه‌نده‌ران نیشته‌وه‌
بۆیه‌ هه‌ر به‌.... ئاسانی
تیرۆر کرا
فڕینی قه‌ڵه‌م و باڵنده‌
له‌ یه‌ک ئه‌چن
به‌رز ئه‌فڕن
که‌ دێنه‌و
له‌ ماڵی مه‌رگ
جێگیر ده‌بن‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە