کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئاورارە بوون لە خاکدا

Monday, 30/09/2013, 12:00





لە یادی مردنی دوو هونەرمەندی باخچەی هونەری کورد کاک جیهاد دلپاک و کاک حەمەی نێرگز
ئاسودە بێت ڕۆحی پیروزیان .


دوو شەتڵی
ڕەیحانەی
چەمی گەرمیان
لە کوێستانە گیرسانەو
بە دوو چڵە
گەشانەوە
بوون بە گوڵی
رەیحانەی گەش
شنەی بای
بەر ە بەیان
بەروبوومی
ڕازاندەو
تەنهاچڵێک
دڵی ڕیبواری
ئەهەژاند
لە لێواری خاکە ژیان
لە ناخ ... مردوو
بەدرێژایی
تەمەنیان
خەونیکیان نەچنییەوە

دوو کۆتری
هونەری کورد
ئەفڕین و
تار ئەبوون
بەشەقەی باڵ
لەدوایشدا
لە ناخی خاک
نیشتنەوە
سەردەمێک
گەڵاکانی
رۆژی سەختیان
هەڵئەوەراند
دوای ئازارو
گێڕانەوەی
سەردەمی ژان
لە دامێنی
نایەکسانی
چینی خاکە
هەردوگیان
سەریان نایەوە

دوو ئەوینی
غوربەتی خاک
لەداستانی چیرۆکێکە
داستانی نوێیان
تۆمار کرد
دوا وچانیان
کردە چرای
ڕوناکی ژان

دووچۆلەکەی
کەناری چەم
چاوەڕوانی
وەرزی شین
بوون
چاوەڕوانی وەرزێک
بوون
ژەم باڵندە دابین بکات
چاویان لە خاکە
نوقاند و
لەو کاتەی
چەمی گوڵالەی
کوردستان
گوڵی شینی
ڕواند



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە