کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئەی................ ڕۆڵەکەم

Monday, 29/09/2014, 12:00






چەن دێڕیکی دڵی حەسرەت بۆ ئەو دایکانەی لە شەنگال لە بەردەم چاوی هیزو ئاینە ، کیژەکانیان رفێنرا ولە بازاڕە فرۆشرا، ماڵەکانیان وێران کرا منداڵەکانیان ئاوارە بوون .


ئەی ڕۆڵەکەم
ئەی کیژە
ماف خوراوەکەم
ئەی شاگولی
چلی بێ ئاو
بۆچی ڕۆیشتیت
خۆت کردە قوربانی
ماف و سنووری خاک
پەڵەی ڕەشت
دا
بە چاوی
ڕەوشتی
کوردەواری
چەمۆڵەی
ئاینت کرد
لە گۆڕەپانی داعیشە
ماف و ویژدانت
تۆمار کرد
باوەڕە و
خاڵی گیرفانت
لە یەکتر
جێاکردەوە
ئەی پەپولەی
دەوری چڕا
بەڵام داخەکەم
داخەکەم
ئاگری باوەڕی ڕەش
باڵەکانیان
سوتاندێت
لە بەردەم گڕی ڕەشە
کەوتیە خوار
ڕەشەبای سەخت
لوراندی
هەورە تریشقە
گرماندی
بەڵام کامیان
بتوانی
گرێ نەفرەت
بوەستێنی
هێزی نەفرەت
ڕاوەستێنی
باڵەکانت
تیمار بکات
داخەکەم
ساتی نەزۆک
چرکەی نایە
ئاوی شەپۆل
شەپۆل نادات
تا دەشت و دەر
وێران بکات
ئەی خودایە
ئەی خودایە
تاکەی
سەربڕین و
لافاوی خوێن
بەردەوام بێ
تاکەی ماڵی کورد
وێران بێ
دایەی کلۆڵ
زوخاوی دڵت هەڵرێژە
نەفرەت
لە نەوەیەک بکە
ڕیسوای
ئافرەتی کورد دەکا
ماڵی هەژار
داگیر دەکا
بە زەبری
زیڕو دراو
یان بەئاین
ئافرتی کورد
ئەتک دەکات
شەرمەزارە
ئەوکەسی
ملی بۆ کۆسپت
کەچ ناکا
لە بەردەم کارەساتانە
ئێمە هەموومان
مڵ کەچین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە