کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کۆچێ باڵنده‌کان ......!

Monday, 15/11/2010, 12:00




وزه‌یه‌کی تیشکی بێ هێز
له‌ شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌مدا
خووی هه‌تاوی گرتووه‌
کزه‌ی با
گه‌ڵای داره‌ ڕه‌نگ زه‌رده‌کان
ده‌خاته‌ به‌ر مه‌ینه‌تی وه‌رز

له‌ سپێده‌ی دیداره‌
مه دای چاو وون ده‌بێت
هه‌مووشتێک
ڕه‌نگی به‌فری گرتووه‌
کۆمی ئاوی به‌ر ماڵه‌که‌م
جامێکی خه‌م ڕه‌وێنه‌‌
له‌ ناویدا
چوار گۆشه‌یه‌کی ووشکانی
به‌چڕیی و دارو دره‌خت
داپۆشراوه‌
بێچووی مراوییه‌کان
له‌ ناویدا گه‌وره‌ ده‌بن
مراوییه‌کانی به‌ر ماڵه‌که‌م
یاخی و ماڵین
سڵ ناکه‌ن .....ناترسن
که‌سێک نیه‌ ئازاریاندا
کاتێک خواردنیان بۆ ئه‌به‌م
دێنه‌ لام و کۆ ئه‌بن

به‌یانیه‌ک
به‌و نیازه‌ی
سه‌ردانیان که‌م
ڕوانیم
گۆمی ئاو..... به‌سته‌ڵه‌که‌

هیلانه‌کان
هه‌وارگه‌یه‌که‌ و
بالنده‌کان له‌ ڕه‌وه‌

ئیمه‌ی غوربه‌ت
یاده‌کانمان کۆچ بارێکه‌‌‌
به‌رامبه‌ر
به‌فری زستان‌
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە