کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ده‌مه‌وێت...له‌ نیگاتدا بسره‌وم

Sunday, 17/01/2010, 12:00


خه‌ون و باران

هاوته‌مه‌نن

له‌ ژیانی به‌ختمدا

بارانی دره‌نگی وه‌رز

هاژه‌ده‌کات

دڵیش له‌ قوڵایی خه‌مێکدا

هه‌نگاو بۆ خه‌مێک تر ئه‌بات

خه‌می دایک

خه‌م نیشتمان

هه‌ردوو کانزانی هه‌مان خه‌من

ئاوازی هۆنراوه‌یه‌ک له‌یادتانه‌

به‌ کووڵ ده‌گرێت بۆ هه‌وارتان

باڵنده‌ یاخییه‌کان

له‌ هه‌وارگه‌ی چیاکانده

نزا بۆ هیوای خه‌ون ده‌که‌ن

ڕاوکه‌ری سه‌رده‌می تاپۆی مه‌رگ

ڕاویان ده‌که‌ن

چرای هه‌ستم له‌ نیگاته‌ ئاڵابووه

هه‌رچه‌ند دوورم

به‌ڵام هه‌رده‌م بیرت ده‌که‌م

په‌یمانی ئه‌وینمان

پێنووس وکاغه‌زێکه

له‌سه‌ر په‌ره‌ی گوڵی سوورت

هیوای خه‌ونم هه‌ڵواسیوه‌

که‌ی بتبینم

که‌ی چاوانم

له‌ سۆزی نیگات تێر بکه‌م

که‌ی ده‌سه‌کانت بگوشم

بوکی خه‌ونی ئاهی گه‌له‌ داماوه‌که‌م

ده‌مه‌وێت له‌ حزورتا

عاسه‌یه‌ک هه‌ڵگرم

به‌ره‌و هه‌نگاوی خه‌ونی تۆ

ده‌مه‌وێت

بووم به‌ فریشته‌ی پاسه‌وانی خه‌وی تۆ

ده‌مه‌وێت ناوی ئامه‌ دو.... سنه‌

له‌ گه‌ل شاری ڕاپه‌ڕینه

تێ که‌ڵ بکه‌م

ده‌مه‌وێ ره‌نگی ئاڵات

به‌ڕه‌نگی دڵ.... ره‌نگ بکه‌م‌‌‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە