کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هه‌ژارو خه‌ونی نێرگز

Thursday, 11/02/2010, 12:00


هۆنراوه‌یه‌ک نانوسم

ده‌رباره‌ی

ئه‌وه‌ی ئێستا

چ ڕووئه‌داو

چ ڕووی داوه

باسی درۆ زان و به‌خته‌وه‌ران

باسی ئاره‌زوو و هه‌وڵ و نه‌مان

له‌ ده‌ره‌وه‌ی که‌وانی هۆنراوه‌ دا

ئه‌ینوسمه‌وه‌

باسی ماڵی هه‌ژاران و

ژوره‌ ڕوخاوه‌که‌م ناکه‌م

باسی شه‌ڕو ناوبژیوان

باسی هه‌ڵبژاردن و گۆڕان

هه‌رگیز ناکه‌م

ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵتان بم یاخوود دژوار

باسی ژیانی باپیرو رابردوو ناکه‌م

چۆن ژیان... به‌چی ڕۆڵیک

کۆتاییان هێنا به‌ژیان

ته‌نها باسی

خه‌ونی گه‌نجانی شاره‌که‌م و

شه‌تڵی چاو جوانان ده‌که‌م

2

خه‌ونی نێرگز

********

بۆ بێ ده‌ نگی

ئه‌ڵێی خامه‌ی نوسه‌رێکی

له‌ تاریکی ڕۆژی ووشه‌کاندا

هاوار ده‌کات

خه‌ون ده‌بینێت

جیهان ته‌واو خامۆش ده‌بی

دڵه‌ ڕاوکێ له‌ پشت په‌ڵه‌ هه‌وری باراندا

وون ده‌بێت

شۆڕه‌ سوارێک دائه‌به‌زێت

شه‌تلی نێر گزه‌ یاخییه‌کان

بۆ دووهه‌مین جار ده‌ڕوی

خانووه‌ قوڕه‌کان ده‌کاته‌ قه‌یسه‌ری

هه‌ژار دائه‌نێت به‌ پاشا

شه‌و له‌ ڕۆژ جیا ده‌کاته‌وه‌

ژیان به‌ دڵ ساڕێژ ده‌کات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە