کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانەى له بێ ئاگای دەدوێن ودەنوسن

Sunday, 23/05/2010, 12:00


ماوەیەكە میدیاى كوردى بەزمانێكى زبرو تەشهیر ئامیز سەرقال بوونە وەك ئەوەى بتوانن بەم زمانە برینى لەدەست دانى مرۆڤێكى كورد وگەنجێكى قەلەم لەدەست سارێژ بكەن و دلنەوایی خانەوادەكەى بكەنەوە و بەهەموو لایەك تاوانباران بدۆزنەوە ورێگە بگرن چیتر مرۆڤى كورد بەم شێوەیە خوێنى نەرژێت لاى هەموومان دلۆپێك خوێن بە بەها ترە لەهەموو شتێك بەلام وا خەریكە لەدلۆپێكەوە خۆمان بەدەستى خۆمان دەیكەین بە رووبارو ئیتر دوایش جگە لە پەشیمانى هیچى ترمان بۆ نامێنێتەوە
شەهید كردنى (سەردەشت عوسمان) لاپەرەى دەیان رۆژنامەو گۆڤارمان دى رۆژانەلە تى ڤى یەكان چەندین بەرنامە ومێزگرد دەبینین سەبارەت بە تیرۆركردنى ئەم گەنجە رۆژنامەنووسەهەركەسەو ئەوى تر تاوانبار دەكات بێ ئەوەى هیچ لایەك گەیشتبنە سەرە داوێك وتا ئێستاش لێكۆلینەوە بەردەوامە وهیچ ئەنجامێكى نەبووە یاساش دەلێت تاوانبار بێتاوانە تاوەكو دان بە تاوانەكەى دەنێت لێرە دەپرسین ئایا لەسەر چ بنەمایەك یەكتر تاوانبار كردن ؟ ئایا خزمەتى كێ دەكات ئەم هەموو یەكتر تاوانبار كردنە ؟لە كاتێك چوار دەورمان بەنەیار تەنراوە و لێمان لەكەمینن هەر هەلێكیان بۆ رێك كەوێ بێشك دەربازمان نابێت لە دەستیان بۆیە چاكتر وایە بە هەموو لایەك بە دواى سەرەداوەكانى ئەم تاوانە دا بگەرێین وبرینى خۆمان و كەس وكارەكەى تۆزقلێ سارێژ كەین رێگر بین لە دووبارە نەبوونەوەى تاوانى لەم جۆرە

swara@[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە