کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەلوێست

Saturday, 01/05/2010, 12:00


لەدونیاى سیاسەتى ئەمرۆى عێراق بە تایبەتیش لەدواى 7/3 ى هەلبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقگۆرانكاریەكان هێندە خێرانە بۆتە شتێكى مەحال لەتواناى هیچ كەسێك بێت بتوانێت پێشهاتەكان بخوێنێتەوەوتروسكایى وئومێدێكى رۆشنى هەبێت بەرامبەر بە داهاتووى ئەم وولاتەوسەقامگیرى وئارامى تیای دا رۆژانە دەیان لێدوان وكۆبونەوە ولێك نزیك بونەوەو دووركەوتنەوە دەبینین لەنێوان لیستەكان بەتایبەتى لەدواى ئاشكرا بوونى گرتووخانە نهێنیەكەى ئەم دواییە وبریارى دووبارە ئەژماردنەوەى دەنگەكانى بەغداوبریارى دوورخستنەوەى چەند كاندیدێكى لیستى عیراقیە هاوكێشەكان ئالۆز وتادێت ئالۆز تر دەبێت لەنێو ئەو هەموو كێشمە كێشى تایفى و نەتەوەیى دا ئایا هەلوێستى كورد چى دەبێت ؟ كورد لە كاتێك دا تاكە لیستە دەتوانین بلێین تا ئاستێكى دلخۆشكەر یەك دەنگە ئەگەرچى لەسەر كاندید كردنەوەى جەلال تالەبانى لیستى گۆران تێبینى هەیە و هەندێك لەمیدیاكان دەلێن كەوا رازى نین بەلام خالى هاوبەش زیاترە ئومێدیش زۆرە ئەو ئاستەنگەش چارەسەر بكەن بەلام ئایا كورد هاوپەیمانى كێ دەبێت ولەحكومەت چى پێدەبەخشن دواى چى دەكەن؟ ئەوە و چەندین پرسیارى تر كە رەنگە وەلامى زەحمەت بێت لەكاتێك سەرجەم لستەكانى عەرەبى لەسەر مەسەلەى كورد یەك دەنگن ودژى گەرانەوەى كەركوك و مادەى 140 و ووشەى فیدرالین رەنگە لەنێو لیستەكان هەبێت باوەرى بەمەسەلەكان هەبێت بەلام زۆرینە دژن كەواتە هەلوێست چى دەبێت بەلێنەكانى سەردەمى بانگەشە لەبیر خەلك دەچێتەوە تاوەكو بنوانن خۆیان لێ بدزنەوە جارێكى تر كۆبونەوەكان وەك جارى جاران بەنهێنى نامێنێتەوە و خەلك هۆشیارتر لەجارانە ولایەنە كوردیەكانیش باش دەزانن ئەمرۆكە هێزى تر هەن وجێگەیان سەقامگیر نیە تاوەكو بە ئارەزووى خۆیان بریار بدەن ئیتر رۆژى دەسكەوتە نەك قسەى زڵ .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە