ئاخۆ گۆڕان ئاوێك به‌م ئاگره‌دا بکات؟
Monday, 24/01/2011, 12:00
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوی کورددا بگێڕینه‌وه، ئه‌بینین هه‌رکاتێك حکومه‌ته‌کانی عیراق گڵۆڵه‌یان که‌وتبێته لێژی په‌نایان بردوه بۆ دانوستان. له ساڵی 1970 دا شۆڕشی کورد گورزی چاکی له حکومه‌تی به‌عس دابوو، له ئه‌نجامدا جه‌یش و ته‌قه‌مه‌نی حکومه‌ت کز بووبوو، مه‌عنه‌ویاتی سه‌ربازه عه‌ره‌به‌کانیش به‌ته‌واوه‌تی دابه‌زیبوو به‌جۆرێك ئه‌یان ووت که هه‌ر خێزانێك کوڕه‌که‌ی بۆ کوردستان ڕه‌وانه ئه‌کرا به‌نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌ئه‌بوون. ئاله‌م کاته‌دا به‌عس په‌یمانی یانزه‌ی ئازاری له‌گه‌ڵ پارتیدا ئیمزاکرد و به‌وه‌ش ئاوی کرد به‌ئاگرێکدا و له ماوه‌ی چوار ساڵدا خۆی به‌هێزکرده‌وه‌و په‌یمانه‌که‌ی نه‌برده سه‌ر و شه‌ڕ له‌کوردستاندا هه‌ڵگیرسایه‌وه.
له‌ساڵی 84 یشدا کاتێك به‌عس به‌هۆی شه‌ڕی ئێرانه‌وه ته‌واو هێزی له‌به‌ر بڕرابوو له‌لایه‌کیشه‌وه شۆڕشی یه‌کێتی نیشتمانی له ئه‌وه‌جی عه‌زه‌مه‌تیدا بوو، ئه‌وه بوو مفاوه‌زاتی له‌گه‌ڵ کردن و ماوه‌ی ساڵێك ئیسراحه‌تێکی به‌خۆی دا‌و کوردیش هیچی له‌و مفاوه‌زاته ده‌ست نه‌که‌وت! به پێچه‌وانه‌وه پاش ساڵێك به‌عس وه‌کو گورگی هار که‌وته ڕۆحی کورد و له‌جاران زیاتر زه‌بروزه‌نگی له دژمان به‌کار هێنا.
ئێسته‌ش که شه‌قامی کوردی خرۆشاوه‌و پاش ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد دژ به میلله‌ت کردیان، خه‌ڵك ئه‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان، به‌تایبه‌تی پاش ڕاپه‌ڕینی گه‌لی تونس، دیکتاتۆره‌کانی خۆمان ئه‌زانن که کۆتای‌یان نزیك بۆته‌وه، بۆیه پێویستان به ئاوێکه بکرێت به‌و ئاگره چاوه‌ڕوانکراوه‌دا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێچکه‌ی به‌عسیان گرتوه‌و ئه‌یانه‌وێت به مفاوه‌زات ئۆپۆزسیۆن بخه‌ڵه‌تێنن و خه‌ڵکی وروژاویش دابمرکێننه‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌بینین که هه‌ردوو حزبه‌که خه‌ریکی ناردنی وه‌فدن بۆ لای گۆڕان.
ئایا گۆڕان ئاماده‌یه ڕیشی خۆی بداته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و خزمه‌ته‌یان بکات و له‌هه‌مان کاتیش‌دا یه‌که‌م هه‌نگاوی پوکانه‌وه‌ی خۆی بنێت؟ ئایا سه‌رکرده‌کانی گۆڕان له ئه‌زمونه‌کانی پێش‌و که‌ڵکیان وه‌رنه‌گرتوه‌و هه‌مان هه‌ڵه‌ی ڕابوردوو دوپات ئه‌که‌نه‌وه؟
من به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌و بڕوایه‌دا نیم که گۆڕان د‌رکی به‌و کاره نه‌کردبێت و نه‌زانێت که له‌به‌ر چاوی ڕه‌شی خۆیان نیه که دوو حزبه‌که هه‌وڵی لێنزیك بونه‌وه‌یان ئه‌ده‌ن! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا با سه‌رانی گۆڕان خۆشیان به سیاسه‌تمه‌دار و دانا بزانن، هه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ساده‌وه پێویستیان به هوشیارکردنه‌وه هه‌یه، منیس ژنێکم که سه‌رم له‌به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردوه و ده‌ورو زه‌مانیێکم بینیوه بۆیه پێیان ئه‌ڵێم "لقد اعژر من أنژر"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست