له کوێی دنیادا هێزی دژه تیرۆر تیرۆرسته؟!
Thursday, 10/03/2011, 12:00
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح دانی به‌وه‌دا نا که ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵه. ئه‌وا دوێنێش دانی به‌وه‌دا نا که سه‌رۆکی حکومه‌تێکی تیرۆرسته. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح یه‌ك تنۆك حه‌یا، یه‌ك تنۆك شه‌رم، یه‌ك تنۆك خووڕه‌وشتی هه‌بێت هه‌ر ئێسته واز له پۆسته‌که‌ی ده‌هێنێت، چونکه له کوێی دنیادا هه‌بوه که حکومه‌ت هێزێك دروستبکات به‌ناوی دژهتیرۆرهوهو به‌کاری بهێنێت بۆ تیرۆرکردن. سه‌یر له‌وه‌دایه که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌موو ڕۆژێك تۆقاندویانین به‌وه‌ی که ئه‌م ڕه‌وشه ئارامه تێك نه‌چێت، له کاتێکدا که هه‌ر خۆیان نائارامیان دروستکردوه، له تیرۆر له کوشتن له ته‌هدید و ڕاونان، جگه له‌و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره به‌ولاوه که‌س حه‌زی له تیرۆر و نائارامی نیه له کوردستاندا.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و تیرۆرسته‌ی هێزی دژه تیرۆریش که ده‌ستگیرکراوه، ئه‌وانه کێن که ئه‌و کاره‌یان پێسپاردوه؟ له‌بری گرتنی تاکه که‌سێك با بڕۆن ئه‌و کاسانه بگرن که فه‌رمانیان پێکردوه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بیری په‌ندێکی میسریم ده‌هێنێته‌وه که ده‌ڵێت" مسك البردعه و ساب الحمار " واته گوێدرێژه‌که‌ی وازلێهناو عه‌ره‌بانه‌ی تریشقهکهی گرت، وه‌کو ده‌زانین عه‌ره‌بانه‌ی تریشقه‌ش بێ گوێدرێژ ناتوانێت بڕوات، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رۆکه ئێکسپایه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی فه‌رمان به تیرۆرسته‌که‌ی دژه تیرۆر نه‌دات چۆن له‌خۆیه‌وه ده‌توانێت که‌ناڵێك بسوتێنێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست