سایتی ئاوێنه، زۆر نیه مام ساڵح؟
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
شتێکی ئاساییه که سایتێك شانازی بکات به‌وه‌وه که خوێنه‌ری زۆره، به‌ڵام ئاسایی نیه که ڕاستیه‌کانیش بشێوێنێت و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا زانیاری هه‌ڵه بڵاو بکاته‌وه. سایتی ئاوێنه که هه‌واڵی به‌یه‌که‌م ده‌رچونی خۆی ڕاگه‌یاند له‌و ئاماره‌ی سایتیAlexa بڵاویکردۆته‌وه، پێده‌چێت چاویلکه‌ی ڕه‌شی له چاوکردبێت، ده‌نا چۆن ئه‌و ووشه‌ی کوردستانپۆسته‌ی به‌رچاو نه‌که‌وت که چوارده پله پێش ئه‌و هاتوه؟ دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و سانسۆره‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه خراوه‌ته سه‌ر کوردستاپۆست ڕه‌چاوبکه‌ین که ڕۆژانه زۆربه‌ی کورده‌کانی هه‌رێم ناتوانن به ئازادی سایتی کوردستانپۆست بخوێننه‌وه، ده‌بێ بزانین که ڕه‌نگه کوردستانپۆست له بری پله‌ی 19 زۆر پله‌یه‌کی به‌رزتریشی به‌ده‌ستبهێنایه!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه که سایتێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ چاوی هه‌ڵنه‌یه‌ت به سایتێکی کوردی تر که هه‌م سه‌ربه‌خۆیه‌و هه‌م بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دروستبووه!! سه‌رسوڕمانێکی تریش ئه‌وه‌یه که سایتی ئاوێنه ڕایگه‌یاندوه که له‌ئاستی عیراق و جیهاندا پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێناوه! به‌ڵام که ته‌ماشای ئاماره‌که بکه‌یت ده‌بینیت که نه له‌ئاستی عیراقدا‌و نه له ئاستی جیهاندا پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه پێی ده‌ڵێم: زۆر نیه مام ساڵح؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست