لە نەخۆشخانەى بوژانەوەى دڵى سلیمانى دوو كارمەند لا دەبرێن و چوارى تر سزا دەدرێن
Thursday, 18/11/2010, 12:00
لە رۆژى 12 / 11 / 2010 لە نەخۆشخانەى بوژانەوەى دڵ لیژنەیەكى لیكۆڵینەوە دروست كرا لە لایەن ئیدارەى نەخۆشخانەكەوە سەبارەت بە كەموو كوورییەك كە لە بەشى قەستەرە رووى دابوو .
ئەو لیژنەیە پاش كۆبوونەوەى خۆیان بێ ئەوەى گوێ لە هیچ كام لە كارمەندەكان بگرن و بێ ئەوەى تاو توێى تەواوى بابەتەكە بكەن یەكسەر بریاریاندا بە لابردنى دوو كارمەند لە بەشەكەدا و سزادانى 4 كارمەندى تر .
ئەمە لە كاتێكدا بوو كە سەرۆكى بەشى قەستەرە ناكۆكىیەكى كۆنى هەبوو لەگەل ئەو دوو كارمەندە و خۆیشى سەرۆكى لیژنەكە بوو .
بە پێى زانیارییەكان ئەو لیژنەیە ئەم زانیاریانەى لێ بەرچاو دەكەوێت :
1- وەكو ووتمان سەرۆكى بەشى قەستەرە (دكتۆر ئارام میرزا) ناكۆكىیەكى كۆنى لەگەل ئەو 2 كارمەندەدا هەبووەو لە بیانوو بووە بۆ ئەوەى دەریان بكات بۆیە ئەمەى بۆ بوو بە فرسەتى ویستەكەى و خۆیشى سەرۆكى لیژنەكە بووەو ئیدارەى نەخۆشخانەكەش پشتگیرى لێ كردووە .
2- هەمان كەس كە سەرۆكى بەشى قەستەرەیە پێشتر و لە رێگەى ناسیاوى و هەر هۆكارێكى تر بێت وەعدى بە كەسێكى تر داوە كە بیباتە ناو بەشى قەستەرە بۆیە دوا بە دواى بریارى لابردنى ئەو دوانە یەكسەر هەر لە هەمان كاتى لیژنەكەدا پێداگرى كردووە لەسەر ئەو كەسەو ووتوویەتى تەنها ئەو كارمەندەم دەوێت .
3- لەو كەمتەرخەمىیەى كە لیژنەى لەسەر گیراوە كەمتەرخەمى یەكەم كارمەندێك بووە بە ناوى (ئاشتى) بەلام بریارى لابردنى نەدا چونكە لە كەسە نزیكەكانى خۆیانە .
4- كارمەندێكى بەشى تخدیرى تیدا سزا دراوە كە بە هەموو پێوانەكان بە هیچ شێوەیەك پەیوەندى بەو كارمەندەوە نەبووە و شایستەى ئەو سزایە نەبووە .
جێگەى باسە چەندین جارى تر كەموو كوورى بووە لە نێوان دكتۆر و كارمەند و تەنانەت خودى بەریزیشیاندا بەلام چارەسەرێكى گونجاوى بۆ كراوەو نەگەیشتووەتە ئاستى ئەو جۆرە اجرائاتانە .
وە ئەوەى كە وا دەكات شەر بێت لەسەر بردنە ژوورەوەى ناسیاوو كەسە نزیكەكان بۆ بەشى قەستەرە لە لایەن سەرۆكى ئەو بەشەوە دوو هۆكارى سەرەكى هەیە :
1- ئەو بەشە برە پارەیەكى زۆر وەر دەگرن بە شێوەى (حەوافز) و جیاوازییەكى زۆرى هەیە لەگەل بەشەكانى تر .
2- سەرۆكى بەشەكە هیوایەتى ئەوەیە كە بەرامبەرەكانى لێى بپارێنەوەو هەمیشە لەبەر دەمیدا دەستەو ئەژنۆ بووەستن و كەس نەبێت لە رووى دا سەر هەڵبرێت . بۆیە ئەوانەى لەو جۆرە كەسانە نەبن لەو بەشەدا جێیان نابێتەوە .
لە كۆتاییدا تەنها ئەوەندە دەڵێین : خۆزگە هەڵسەنگاندنى كەسەكان بەپێى ئیش و دڵسۆزى بوایەو بەرژەوەندىیە شەخێىیەكان و ئاواتە تایبەتیەكان لە دەرەوەى كارە سەرەكییەكان پیادە بكرانایە .
بە داخەوە بۆ ئەو ئیدارەیەى لەو نەخۆشخانەیەدایە كە بەو شێوەیە لاواز بن نەتوانن لە بەرامبەر تەنها كەسێكدا دیفاع لە حەق بكەن و رێگە بدەن كەسێك مەرامەكانى خۆى بە پێى ئارەزوەكانى خۆى بهێنێتە دى ، بۆیە دەڵێین (ئەگەر ئەوانە ئیدارەیان پێ ناكرێت بۆ ئەو كورسییە چۆل ناكەن بۆ كەسانێك كە بتوانن لە ئاستى پێویستدا بن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟) وە لە هەمان كاتیشدا داوا لە فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى دەكەین كە لە هەموو ئەو جۆرە لیژنانەدا كەسێكى بەشى یاساى خۆیانى تێدا دابنێن بۆ ئەوەى كارەكان بە شێوەیەكى یاسایى برۆن بە رێوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست