وه‌ڵامێک له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کی نێو زانکۆی سلێمانی
Wednesday, 15/12/2010, 12:00
بەڕێزانى كوردوستان پۆست
بەلامەوە كە سایتێكى پڕخوێنەرى وەك سایتەكەى ئێوە هەربابەتێك بڵاودەكاتەوە وەك ئەخلاقێكى ڕۆژنامەوانى پەیوەندى بە لایەنى بەرپرسەوە بكات كە بەرپرسە لەو گەندەڵیە پاشان دواى دڵنیابوون هەستێت بەبڵاوكردنەوەى ئەوبابەتانەى بۆى هاتووە
که‌سێک به‌ناوی مامۆستایه‌کی زانکۆ چه‌ند دێڕێکی له‌سه‌ر من نووسیوه، که جگه له بوختان و قسه هه‌ڵبه‌ستن، هیچی تر نییه و هه‌مووی دووره له راستییه‌وه. بۆیه به پیویستم زانی به‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه بده‌مه‌وه:
وه‌ک وتم ئەو زانیاریانەى لەسەر بەندە بڵاوكراونەتەوە زۆر دوورن لەڕاستیەوە لەبەرئەم هۆیانەى خوارەوە:
1. بەندە لە ساڵى 1995 ەوە دامەزراوم .
2. لەساڵى 2000 وەك هەركەسێكى ئاسایی و دواى چەند ساڵ خزمەتكردن لەبوارى ڕاگەیاندندا و دوو تاقیكردنەوە لەبەشى ڕاگەیاندنى زانكۆى سلێمانى وەرگیراوم.
3. ساڵى 2004 كۆلێژم تەواو كردووە .
4. لە دواى دەرچونم لە 2004 ەوە خزمەتى زانكۆییم هەیە.
5. بە شاهیدى هاوڕێكانم لەو ساڵەوە تائەمساڵ من تەقدیمى خوێندنم نەكردووە لەبەرئەوەى لەبەرامبەر هاوڕێكانمدا كە نمرەیان زۆر زیاتربووە لە بەندە بە شیاوم نەزانیوە لەو كاتەوە تا ئێستاش هیچ هەوڵێك بدەم بۆ وەرگرتنم .
6. بە بڕیارێكى وه‌زارى ئیستا هەموو خوێندكارێك بۆى هەیە لە 60 نمرەوە تەقدیمى خوێندن بكات لەناو زانكۆ و لەدەرەوەى زانكۆش لە 65 نمرەوە دەتوانێت. بەندە نمرەكەى لە 69.71 ە و ئەمەش شاراوە نیە لەهیچ كەس و مامۆستا‌و هاوڕێكانیشم دەیزانن .
7. من لەدایك بووى 1973 ى سلێمانیم و هەموو ئەوراقى خوێندنم لە قۆناغى سەرەتایمەوە تائیستام بەو مێژووەن و دەتوانن بەدوایدا بچن ئەوسا دەزانن ئاخۆ من تەمەنم لە 40 ساڵ زیاترە یا نا.
8. سەبارەت بەتاقیكردنەوەى كۆمبیوتەر كە گوایا نیمە ئەمەش درۆیەكى تر‌ى شاخدارى ئەو نووسەرەى بابەتەكەیە ، نازانم گرنگ چی بووە بەلایەوە ناوى من بهێنێت جگە لە تەشهیركردن،لەساڵى 2006 ەوە من تاقیكرنەوەى زانستى كۆمبیوتەرم هەیە، ئەگەر شارەزایم لە كۆمبیوتەر نەبێت بۆچى تا ئێستا و ماوەى 5 ساڵە سەرپەرشتیارى بەشى كۆمبیوتەر و ئینتەرنێتى ئەم كۆلێژەم؟
9. لە هەموى خۆشتر ئەوەیە ئەو ڤیان خانەى كە دەڵێن 71 ى هەیە و خزمەتیشى زۆرە یەكەم شت ئەو مونافسى من نیە و كورسى خوێندنمان جیایە، من لە بەشى پەیوەندیە گشتیەكان لەگەل َخاتونێكى كەدا تاقیكردنەوەمان كردووە و خۆشبەختانە هەردووكمان دەرچوین و وەریشگیراوین، تەنها دوو كورسى بۆ بەشەكەمان هەبوو، ئەو خاتونەى كە ڤیان خان سێ 3 كەس بوون بۆ دووكورسى لەبەشى ڕۆژنامە كەپەیوەندى بەمنەوە نیە.
10. نمرەى 4 چوار ساڵى خوێندن بۆ خوێندنى باڵا 60% لەسەركۆنمرەكانە و 40% لەسەر تاقیكردنەوەى زانستى مادەكەیە و بەندەش لەو تاقیكردنەوەیە 31 لە 40 م هێناوە .
خۆزگە بەر لە بڵاوكرنەوەى هەربابەتێك بەدواداچونى ووردتان بۆ دەكرد چونكە گاڵتەنیە ژیانى خەڵك و سومعەى هەروا بە ئاسانى بخەنە بەر دەستى كەسانێك كە شارەزایی لەو بارەیەوە نیە و لەسەر قسەكانى ئێوە حوكم بدرێت. هەروەها ئامادەشم لە هەر لایەنێك لیژنەپێك بهێنریـَت و ئامادەى هەر لێپێچینەوەیەكم لە سەرجەم بڕوانامە كانى خوێندن و توانستە زانستیەكانم.
زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەوەى بەدوادا چونى ڕاستیەكان بكەن.
وه‌ڵامی کوردستانپۆست:
پاش په‌یوه‌ندییکردنی ئه‌و خاتووه به ته‌له‌فون، ئێمه بڕیارماندا، که نووسینی ئه‌و که‌سه لابده‌ین و داوای لێبوردنیش له خاتوو چرۆ ده‌که‌ین، هیوادارین بۆ له‌مه‌ودوا نه‌ک ته‌نها بۆ خۆی، به‌ڵکو بۆ هه‌ر که‌سێکی تر له‌و باره‌یه‌وه به هه‌ڵه له‌سه‌ری نووسرا په‌یوه‌ندییمان پێوه بکات، هه‌ر وه‌کو له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌که‌دا قسه‌مان له‌سه‌ری کرد، دڵنیاین ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی دژی کردووه که‌سێکه ده‌یناسێت و له داخاندا و له رق و ئیره‌یی خۆی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته‌یان به‌رامبه‌ری وه‌رگرتووه. جارێکی تریس داوای لێبوردنی لێده‌که‌ینه‌وه و سوپاس بۆ ئه‌و ئاگاداریی و وشیارییه‌ی که به ئێمه‌ی دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست