کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانایانى ئیسلامى كەوتنە داوى پاراستنى پارتى

Friday, 19/08/2011, 12:00





سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پلانێكى دەزگاى پاراستى پارتى دژى دوو لایەنە ئیسلامیەكە و بزووتنەوەى گۆران ئاشكرا دەكات.
بەپێى ئەو زانیاریانەى دەستى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى كەوتوون" ئاژانسى پارستنى پارتى نیگەرانە لە بەرزبوونەوەى دەنگى جەماوەرى ئۆپۆزسیۆن بۆیە كەوتووەتە جێبەجێكردنى پلانێك بۆ هەرسێ لایەنەكەى ئۆپۆزسیۆن تاوەكو ڕێژەى دەنگدەرانیان كەمبكاتەوە و ئەو جەماوەرەى بۆیان دروستبوە لەكاتى خۆپیشاندانەكەوە هەوڵبدات كەمى بكاتەوە ناشیرنیان بكات وا لەهاوڵاتیان بكات سڵ بكەنەوە لە سێ لایەنە"
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پلانەكە ئاشكرادەكات بەم شێوەیە// بۆ ئیسلامیەكان پاش ئەوەى یاساى ڕوبەڕەبونەوەى توندوتیژى بەسەندكرا، بووە هۆكاریكى باش بۆ پاراستنى پارتى بۆ ئەوەى لەڕێگەى مەلا عەبدڵاى سەرۆكى یەكێتى زانایان هانى مەلاكان بدات دژى ئەویاسایە قسە بكەن بەمەش پاراستن بەبەردیك دووچۆلەكە دەگریت لەلایەكەوە ڕاپۆرتى وێنەیى و ووتارەكانی مامۆستایان دەداتە ڕێكخراوەكانى مافى مرۆف ووڵاتانى ڕۆژئاوا كە چۆن ئیسلامیەكان دژى مافى ئافرەت و مندالان دەوەستنەوە و هانى توندوتیژى دەدەن چونكە زۆربەى زانایان كە قسەیان لەسەر ئەویاسایە كردوە واباسەكە دەكەن كە گوایە لە ئیسلامدا لێدان ئاساییە بۆ ژن ومنداڵ و باوك هەموو مافیكى بەسەر ژن ومندال هەیە و ە لەلایەكى تریشەوە دەنگى ئیسلامیەكان كەمدەكاتەوە بەوبەهانەى گوایە دەنگیان بەیاسایەك داوە پیچەوانەى ئاینى ئیسلامە//.
وە بۆ بزووتنەوەى گۆڕانیش// پارتى هەوڵى جدى دەدات بى باتە ناو حكومەتى بنكە فراوانەوە پاشان تێوەگلاندنى لەكۆمەڵێك مەلەفى گەندەڵى كە دەمكوتى ئەو هێزەى پێ بكات//.
|| شیكرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى لەبارەى ئەم پلانەوە ئەوەیان ووت" پارتى دەیەوێت هێزە ئیسلامیەكان و گۆڕان لەسەر هەردوو ئاستى نێودەوڵەتى و ناوخۆیى ناشیرین بكات و بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى پارێزگاكاندا دەنگى پێویست نەهێنن ||.



سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە