کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێستا

Tuesday, 02/09/2014, 12:00


ئێوه‌ له‌وێ
له‌ ژێر قرچه‌ قرچی گه‌رما و
به‌ تینوویه‌تی و
به‌ برسیه‌تی و
به‌ كۆڵێ خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌ بۆ ئازادی و
گیرفانێكی هیچ تیا نه‌بوو و
لیستێك قه‌رز
بۆ كوردستان گیان ده‌به‌خشن

ئه‌وان لێره‌
له‌ كه‌شێكی پڕ ئارامی و
نێو خواردنه‌وه‌ی جۆرا و جۆری
سارد و سۆڵدا
له‌ كه‌شێكی پڕ ئارامی و
نێو خواردنی چه‌ور و چۆڵی
نه‌رم و خۆشدا
له‌ كه‌شێكی پڕ ئارامی و
خه‌ونی گه‌وره‌ی پۆست و پایه‌
له‌ كه‌شێكی پڕ ئارامی و
گوندی مۆدرێنه‌ و فابریكه‌ و
قولله‌ی نێو هه‌ور و سه‌رمایه‌
سه‌رقاڵی فه‌خ فه‌خه‌ و زه‌وق و
تریقه‌ی ئافره‌تی ڕه‌خشن
ئه‌وان سبه‌ی
یه‌ك به‌دوای یه‌ك
هه‌ڵده‌وه‌رن و بیر ده‌چنه‌وه‌
وه‌لێ ئێوه
وه‌كو كوانووی خۆشه‌ویستی
سات به‌دوای سات
له‌ ناخماندا گه‌ش ده‌بنه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە