بۆ ئه‌ستێره شه‌ڕڤانێ ..
Wednesday, 29/10/2014, 12:00
ئازیزه‌كه‌م خان و مانێ
ئه‌ی شه‌نگترین له‌گشت جوانێ ..
گه‌ر كورد نه‌بای
ڕه‌نگبا ئێستا
له‌سه‌ر ته‌ختی فاشنێ بای
یا ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه
به‌ئاسمانی پڕ بریقه‌ی نیشتمانێ ..
ئازیزه‌كه‌م خان و مانێ
ئه‌ی شه‌نگترین له‌گشت جوانێ ..
كه‌چی ئێستا
بۆ مانه‌وه و سه‌ربڵندی كوردستانێ ..
چه‌كی شه‌ڕه‌فت تاو داوه و
بویته شوره‌ی خۆڕاگری له‌كۆبانێ ..
ئازیزه‌كه‌م خان و مانێ
ئه‌ی شه‌نگترین له‌گشت جوانێ ..
ده‌ك مه‌رگم پێش مه‌رگت كه‌وێ و
فه‌رموو ئه‌وه چاوه‌كانم و
كه‌ره‌مبكه پێیه‌كانتی له‌سه‌ر دانێ ..
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٣\١٠\٢٠١٤
ته‌ختی فاشن ئه‌و شوێنه‌یه كه كه‌سانی تایبه‌ت شێواز و مۆدی نوێی جل و به‌رگی تێدا نیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست