نارنجۆكی مه‌مكی فاته
Wednesday, 08/10/2014, 12:00
ئه‌م پاشماوه‌ی خه‌رافاته
كاتێك هات بۆ ئه‌م وڵاته ..
پێی وابوو مه‌مكی كچانمان
یه‌كێ سێ‌و و یه‌ك كه‌باته ..
پێی وابوو مه‌مكی كچانمان
چوكلێتی شه‌وی به‌راته ..
چی بخوازێ و
چۆن بخوازێ بۆی دێته‌دی
چون كاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هاته..
ئه‌م پاشماوه‌ی خه‌رافاته
نه‌یزانی له‌یه‌كه‌م ڕاموسان
ڕوه و دۆزه‌خ دایده‌بێژێت
نارنجۆكی سنگی فاته ..
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٦\١٠\٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست