شنگال و خۆزگه‌ی پیره‌مێردێك ..
Wednesday, 05/11/2014, 12:00
خۆزیه ته‌مه‌ن
بۆم ده‌چۆوه پێشێ پێشێ ..
دوور دوور
گۆچانم فڕێده‌دا و
له‌گه‌ڵ كوڕ و نه‌وه‌كانم
له‌بۆ ڕزگاری شنگال و
تاژێرده‌ستیش
چیدی درێژه‌ی لێنه‌كێشێ ..
ده‌بومه‌وه به‌پێشمه‌رگه و
سابه‌م خوایه
بۆ تاهه‌تا
قه‌ت نه‌ته‌بیست
كه‌وه‌ت بڵێمێ
ماندوم یاشوێنێكم دێشێ ..
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست