من دڵنیام
Thursday, 14/08/2014, 12:00
ناز و خه‌جێ
من دڵنیام
ئایشێ و خونچه و فات و شه‌مێ
من دڵنیام
شنه و زین و مهاباد و
من دڵنیام
سارێ و تاڤگه و هاژه و به‌سێ
هه‌ر هه‌موو ئازیزه‌كانمان
وه‌ك ئه‌م په‌پوله پاكانه
وه‌ك ئه‌م گوڵه بۆن نه‌كراو و بێكه‌سانه
بون به نێچیری تاریكی و
چشمان بۆنه‌كرا له‌بۆیان
نه من نه تۆ نه هیچ كه‌سێ
ئه‌فسوس ئه‌فسوس
ئه‌فسوس ئه‌فسوس
ئه‌مه په‌یامی ئه‌نفاله و
هیچ دوور نیه سبه‌ی دوباره بێته‌وه
هیچ دوور نیه سبه‌ی سێ باره‌ش بێته‌وه
ئه‌وه نیه هه‌ندێ له‌و ئه‌نفالچیانه
له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی حوكمی خۆمان
ئێستاش ده‌ستی پڕ تاوانیان
خوێنی ئه‌وانیان لێ ده‌تكێ
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٦\٩\٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست