کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕقی پیرۆزی دایكه‌ شنگالییه‌ك ..

Thursday, 25/12/2014, 12:00


چۆن بتبورم ؟
چۆن نه‌تخه‌مه‌ ژێر پێكانم ؟
من ئه‌و دایكه‌م
كه‌ تۆی نامه‌رد
به‌ ده‌م ته‌كبیر
یه‌كه‌م ده‌ستڕێژ
دوو جوامێرت لێ پێكام و
جه‌رگ و دڵت هه‌ڵقرچاندم ..
چۆن بتبورم ؟
چۆن نه‌تخه‌مه‌ ژێر پێكانم ؟
من ئه‌و دایكه‌م
كه‌ تۆی نامه‌رد
به‌ ده‌م (ته‌كبیر)
وه‌ك غه‌نیمه‌
كیژۆڵه‌ یازده‌ ساڵییه‌كه‌ی
چرای ماڵه‌كه‌ت فڕاندم ..
چۆن بتبورم ؟
چۆن نه‌تخه‌مه‌ ژێر پێكانم ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە