بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی
Monday, 06/10/2014, 12:00
ئه‌مه ته‌نها
هه‌ر سه‌رێكی قرتێندراوی
كیژۆڵه‌یه‌كی گیانبازی كۆبان نیه ،
سه‌ری به‌رزی هه‌مووتانه ..
ئه‌مه ته‌نها
هه‌ر زامێكی ساڕ‌ێژ نه‌بووی
نیشتمانی كوردان نیه ،
زامی هه‌ر هه‌موو جیهانه ..
دهبێدهنگیتان بشكێنن
باچیدیكه خوێن نه‌ڕژێت و
باچیدیكه په‌ل نه‌هاون
جه‌لاده پێپهتییهكانی
مه‌مله‌كه‌تی ئهنفالخانه ..
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست